وەزيرى بەرگرى توركيا نيگەرانە لە مەشقى هاوبەشى هەسەدە و ئەمەريكا تورکیە

نوچەنێت

يەشار گولەر، وەزيرى بەرگرى توركيا رايگەياند، مەشقى هاوبەشى سەربازى ئەمەريكا و هێزەكانى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) جێگەى قبووڵ نييە، توركيا لە نزيكەوە چاودێرى دەكات.

شەممە (16/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، بەهۆى ئەنجامدانى مەشقى هاوبەشى سەربازى سوپاى ئەمەريكا لەگەڵ (هەسەدە)  وەزيرى بەرگرى توركيا هێرشى توندى كردۆتە واشنتن، جەختى لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو كارە مايەى قبووڵ نييە.

گولەر ئاماژە بەوەش دەكات، پێشتريش گوتوومە، ئەمەريكا لەسەر بەكارهێنانى هەليكۆپەر مەشق هێزە كوردييەكان دەكات، هەفتەى رابردوو جارێكى ديكە مەشقەكيان كردووە، ئێمە لە نزيكەوە چاودێرى ئەو دۆخە دەكەين، چونكە ئەو دۆخە لاى ئێمە جێگەى قبووڵ نييە.

پێشتر رۆژنامەى (Gercekgundem) لە چەند سەرچاوەيەك لە وەزارەت بەرگرى توركيا بڵاوى كردەوە، كە توركيا لە نزيكەوە چاودێرى چالاكييەكانى ئەمەريكا پەيوەست بە پارتى كرێكارانى كوردستان لە سووريا دەكات.

پرسى مەشقى هاوبەشى توركيا و هێزە كورديييەكانى رۆژئاواى كوردستان بووە بە يەكێك لە بابەتەكانى ژيانى سياسى و كۆمەڵايەتى لە توركيا.

لەدواى هێرشەكانى رێكخراوى تيرۆرستى داعش لە (2014) بۆ سەر موسڵ و ناوچەكانى سووريا، ئەمەريكا هاوكارى هێزەكانى سوورياى ديموكرات دەكات، توركيا بەو هاوكارييانە زۆر نيگەرانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین