ئاکپارتى کاندیدى بۆ سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵى دیاری کرد
نوچه نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (حەوتى کانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ لە کۆنگریەکى ئەو حزبە بە ئامادەبوونى رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیرى پێشووى ژینگەى بۆ پۆستى شارەوانى دیارى کرد، کە بڕیارە لە (31) مانگى ئادارى ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، لە وتارێکدا سەرۆکى ئاکپارتى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، تاوەکوو رۆژى هەڵبژاردن ناوەستین و لە پێشکەوتن بەردەوام دەبین.
ئەردۆغان ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو کاندیدانەى دەچنە هەڵبژاردنەوە چارەسەریان پێیە، نەک پاساو، ئەوان خاکیانە مامەڵە دەکەن، نەک خۆبەزلزانانە.
موراد کوروم، تەمەنى (47) ساڵە و لە راپرسییەکانى ناوخۆى حزبەکەى کە ئەردۆغان لە مانگى رابردوو سەرپەرشتى کردووە، لە ریزى پێشەوە بوو، لە حکومەتى رابردوو وەزیرى ژینگە و پەرەپێدان بووە، لە ماوەى فەرمانڕەوایى ئەو پارتە چەندین پۆستى جیاوازى وەرگرتووە.
لەدواى کاندیدکردنى موراد لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى نووسیوویەتى، "ئامادەین بۆ بەڕیوەبردنى ئیستەنبۆڵ بە شێوەیەکى باشتر، کە بەو جۆرەی شایەنیەتى."
بڕیارە لە کۆتایى مانگى ئادارى ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان بکرێت، بەهێزترین کاندیدى ئۆپۆزسیۆن ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، کاندیدى پارتى گەلى کۆماریی (جەهەپە)یە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment