ئەمەريكا زانيارى لەسەر سەركردەكانى حەماس بۆ ئيسرائيل كۆدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئاژانسى ناوەندى هەواڵگريى ئەمەريكل (CIA) زانيارى لەسەر سەركردە باڵاكانى بزووتنەوەى حەماس و شوێنى بارمتەكان بۆ ئيسرائيل لە غەزە كۆدەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (13/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، رۆژنامەى نيويۆرك تايمز ئاشكراى كردووە، هەواڵگريى ئەمەريكا تيمێكى نوێى پێكهێناوە بۆ كۆكردنەوەى زانيارى بۆ ئيسرائيل لەسەر شوێنى بارمەتە ئیسرائیلییەکان و سەركردەكانى بزووتنەوەى حەماس.

بەگوێرەى راپۆرتى ئەو رۆژنامەيە، ئەمەريكا زانيارى لەسەر ساڵح عارورى نەداوە بە ئيسرائيل، كە لە مانگى رابردوو لە لوبنان بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئيسرائيلى كرايە ئامانج، بەڵكوو  ئەو چالاكييە بە پشتبەستن بووە بە زانيارييەكانى خۆيانەوە بووە.

دەربارەى پێكهاتەى تيمەشەكەش نيويۆرك تايمز ئاشكراى كردووە، ئەو كارە لەسەر فەرمانى جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى بووە، كە داوايەكى ئاراستەى دەزگاى سى ئاى ئەى و وەزارەتى بەرگرى كردووە.

دەربارەى كارەكانيش ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت، بريتييە لە كۆكردنەوەى زانيارى لەسەر دۆخى جەستەيى و دەروونى ئەو بارمتانە، هەريەك لە ويليام بيرنز، سەرۆكى دەزگاى هەواڵگريى ئەمەريكا و ديڤد بارنيا، سەرۆكى دەزگاى مۆسادى ئيسرائيل پێكەوە كار بۆ ئازادكردنى ئەو بارمتانە دەكەن، كە تا ئێستا لە لاى چەكدارانى حەماسن.

بەرپرسانى ئەمەريكى پێيان وايە، يەحيا سينوار لە قووڵايى تونێلەكانى غەزەيە و بارمتەكانى وەك قەڵغانى مرۆيى بۆ پارێزگارى لەخۆى بەكاردەهێنێت، ئەوەش دەستگيركردن، ياخود كوشتنى قوورس كردووە.

بەرپرسانى ئەمەريكى باس لەوەش دەكەن، واشنتن هەوڵەكانى بۆ كۆكردنەوەى زانيارى لە رێگەى فڕۆكەى بێ فڕۆكەوانەوە لەسەر غەزە و پەيوەندى نێوان بەرپرسانى بزووتنەوەى حەماس چڕكردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین