ئۆپۆزسيۆنى توركيا شكست بە ئەردۆغان دەهێنێت تورکیە

نوچەنێت

رەسلان سلێمانۆڤ، رۆژهەڵاتناسى رووسى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، موراد كوروم كانديدى پارتى دادوگەشەپێدان، بۆ پۆستى سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ كەسايەتييەكى لاوازە، ئەوەش وادەكات ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، كانديدى پارتى گەلى كۆمارى سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/كانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، رەسلان سلێمانۆڤ لە نووسینێكیدا ئاماژە بەوە دەكات، لە هەڵبژاردنى شارەوانییەكان كە بڕیاریە لە كۆتایى مانگى سێى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، ئەردۆغان لەبەرانبەر ئۆپۆزسیۆن شكست دەهێنێت، پێشتر چاوەڕوان دەكرا، دامەزراوەكانى ئەو پارتە بەهێزترین كەس هەڵبژێرن، بەڵام لەدواى هەڵبژاردنى موراد كوروم دیدگایان گۆڕاوە.

سلێمانۆڤ ئاشكراى دەكات، كە كێشە لە هەڵبژاردنى ئەردۆغان هەیە، بازنەى پرەنسیپەكانى زۆر تەسكە، بۆیە ماوەیەكى زۆر هەڵبژاردنى كاندیدەكەى پارتەكەى دواخست.

پێشتر بەشێوەیەكى فراوان باس لە كاندیدكردنى عەلى یەلیكاى، وەزیرى ناوخۆ دەكرا، بەڵام دواتر بڕیارى دا دەستبەردارى ئەو پۆستەى ئێسستاى نابێت.

لە ئەگەرى سەركەوتن موراد كوروم بۆ ئەردۆغان زۆر گرنگە، چونكە كەسێكى دڵسۆز و گوێڕایەڵە، ئەوەش وادەكات سەركەوتنى ئەو كەسە ببێت بە سەركەوتنى خودى ئەردۆغان، لە داهاتووش بە روونى كاریگەرى لەسەر سیاسەتى سەرۆكایەتى شارەوانى دەبێت.

ئەو نووسەرە باس لەوە دەكات موراد بەو ناسراوە، یەكێكە لەو كەسانەى بەرگرى لە لێخۆشبوونى درووستكردنى باڵەخان دەكات، بەگوێرەى ئەو بڕیارەش سەدان هاووڵاتى توركى بوون بەخاوەنى خانوونى رێپێنەدراو و باڵەخانەى نایاسایى لەبەرانبەر پێدانى باجێكى رەمزى، پاشان كاریگەرى لەسەر زیادبوونى بوومەلەرزەكەى ساڵى رابردوو هەبوو.

بڕیارە لە (31) مانگى ئادارى ئەمساڵ هەڵبژاردنى شارەوانییەكان لە توركیا بەرێوە بچێت، توندترین ناكۆكى لەنێوان ئاكپارتى و پارتى گەلى كۆمارى جەهەپەیە، لەسەر شارەوانى ئەنقەرە و ئیستەنبۆڵ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین