دەم پارتی داوا لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات خۆیان بکەنە خاوەنی کێشەی کورد تورکیە

نوچه‌ نێت

لە ئاهەنگی نەورۆز ئەمرۆ کە لە دیاربەکر بەرێوەچوو، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، " داوا لە دەسەڵات دەکەم پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بکەن لەبری ئەوەی هاووڵاتی مەدەنی لە سلێمانی و دهۆک بکوژن، هەروەها داواش لە ئۆپۆزسیۆن دەکەم خۆیان بکەنە خاوەنی کێشەی کورد، لەبەرامبەردا کوردیش دەنگ بەوان دەدەن و فراوانی دەکەن."

ئەمرۆ پێنجشەممە (21/ئازار/2024) ماڵپەری (T24) بڵاوی کردەوە، تونسێر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئاهەنگی نەورۆز لە دیاربەکر راهگەیاند، "بانگەوازی یەکەممان بۆ حکومەتە لەبڕی ئەوەی کورد و تورک شەڕ بکەن لێرەدا ئێمە بانگهێشتیان دەکەین دەسەڵاتداران بەشێوەیەکی دیموکراسی سەرلەنوێ هاوپەیمانی دابمەزرێننەوە."

هاوسەرۆکی دەم پارت لە بانگەوازی دووەم بۆ ئۆپۆزسیۆن گوتی، "بالە کێشەی کورد چاونەترس بین، راستییەکان بڵێین نەک وەک حکومەت ستەنکاربین پشتگوێی بخەین با ئۆپۆزسیۆن خۆی بکاتە خاوەنی پرسی کورد و ئێمەش ئێوە گەورە و فراوان بکەین."

بەکرهان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی و دهۆک دەڵێت، "حکومەتی تورکیا خۆی دەدزێتەوە لە دانوستاندن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کورد، لەبڕی ئەوە خۆی بۆ شەڕێکی نوێ لە باکووری کوردستان ئامادەدەکات، تێچووی شەڕ زۆرە لەبڕی ئەوەی هێڕشی نوێ بکەی یان بەدۆرن هاوڵاتی مەدەنی بێتاوان لە سلێمانی و دهۆک بکوژیت وەرە ئاشتی هەڵبژێرە بەڕێگەی گفتوگۆ."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین