هه‌رێمى كوردستان هه‌واڵى هێرشى سه‌ر بنكه‌یه‌كى موساد له هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵێك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه‌وه گوایه له هه‌ولێر هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگرى ئیسرائیلى، جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ بنكه‌یه‌كى هه‌واڵگرى ئیسرائیلى له هه‌ولێر بێت و دووپاتى ده‌كاته‌وه، "ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە".
شه‌وى رابردوو سێشه‌م 13ى نیسان چه‌ند كه‌ناڵێكى سه‌ربه ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن گرووپه‌كانى شیعه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى سه‌ربه موسادى ئیسرائیلى له هه‌ولێر، چه‌ند كه‌سێكیان له بنكه‌كه كوشتووه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى “جه‌زیره” له هه‌واڵێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه له ئێرانه‌وه نزیكن. ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانى ئێرانیش هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوایه زانیارییه‌كانیان له سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان وه‌رگرتووه.
ماڵپه‌ڕى “ئارتى” رووسى لێدوانى له فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى عێراق وه‌رگرتووه و ئارتى رووسى ناوى فه‌رمانده‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت گوتوویه‌تى پله‌كى باڵاى هه‌یه و له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "گوێبیستى ئه‌و زانیارییه نه‌بووین، تا ئێستایش شتێك نییه دووپاتى بكاته‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان شتێكى روون نییه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى نیسان، جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە" هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌ى گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، "ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان"
دەقی روونکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.
ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووش‌دا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment