بوونى شاندى پارتى و یه‌كێتى له به‌غدا به‌جیا رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
رۆژى پێنجشه‌ممه رابردوو شاندێكى پارتى به سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى گه‌یشته به‌غدا و له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبووه‌وه، دواتریش له‌م دوو رۆژه‌ى رابردوودا شاندێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى خالید شوانى گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ستى به دانوستاندن كردووه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ى پارتى و یه‌كێتى له كاتێكدا دێت كه پێشتر لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه گرنگه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك شاند گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق بكه‌ن. چه‌ند به‌رپرسێكى سیاسى ره‌خنه له‌و هه‌ڵوێسته‌ى پارتى و یه‌كێتى ده‌گرن و دووپات له‌سه‌ر گرنگى یه‌ك تیمى دانوستاندن ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر:
بوونى دوو شاندى جیاواز ماناى ئه‌وه‌یه
دوو كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌بێت
ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز لێدوانێكى حاكم قادر حه‌مه‌جانى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتییه و ره‌خنه‌ى له پارتى و یه‌كێتى گرتووه، له‌وه‌ى به شاندى هاوبه‌ش سه‌ردانى به‌غدایان نه‌كردووه، حاكم قادر حه‌مه‌جان ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى نه‌یانتوانى به شێوه‌یه‌كى یه‌كگرتوو سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن، بۆیه ده‌بینین هه‌ر شانده و به ته‌نیا ده‌ڕواته به‌غدا".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى یه‌كێتى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته سیاسییه زیان به مه‌سه‌له‌ى كورد له عێراق ده‌گەینێ و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه كورد هیچ رێگایه‌كى له‌به‌رده‌م نییه ته‌نیا یه‌كگرتوویى نه‌بێت.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت روونى كرده‌وه، كورد له به‌غدا هه‌ندێك دۆسیه‌ى نیشتیمانى هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌رییان بكات، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت لایه‌نه‌كان یه‌كگرتوو بن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى باسى له‌وه‌یش كرد، هیچ لایه‌نێك به ته‌نیا ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تى كورد بكات و گوتیشى، "پرسی بابەتی یەکلاکردنەوەی پۆستەکانیش، بۆ کورد باشترە بە یەک تیم سەرەتا لە نێوخۆیان رێکبکەون دواتر بچنە بەغدا گفتوگۆ بکەن. ئەوەی ئێمە بینیمان هەفتەی رابردوو پارتی بە وەفدێکی بوو، ئەمڕۆیش یەکێتی بە وەفدێکی تر رۆیشت، بۆ کورد رەنگدانەوەی خراپی دەبێت رەنگە کۆمەڵێك دەستکەوتی هەیە لە دەستی دەدات".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا نموونه‌ى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌هێنێته‌وه، كه به بڕواى ئه‌و به هۆى نه‌بوونى یه‌كڕیزى له‌ناو لایه‌نه كوردستانییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك زیانى به‌ركه‌وتووه. له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "ده‌بێت بزانین ئه‌وه‌ى كورد له ساڵانى رابردوو له به‌غدا به‌ده‌ستى هێناوه به‌هۆى یه‌كڕیزییه‌وه بووه"
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى:
بوونى شاندى كورد به جیا له به‌غدا
زیان به دۆسیه‌كانى كورد ده‌گه‌ینێ
شێرکۆ جەودەت سه‌ركرده له یه‌كگرتووى ئیسلامى و په‌رله‌مانتارى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى یه‌ك تیمى كرده‌وه له دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى عێراق ئه‌و گوتى، "تەوافوقی شاندی دانوستانکارەکان، دەبێت لەسەر بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان بێت لە بەغدا. لەبەر ئەوە دەبێت ئەو یەکگرتنە بنەمایەکی هەبێت، بنەماکەش ئەو دەبێت پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی لە بەغدا بۆ نموونە بابەتی بودجە و ماددەی 140 و ناوچە کێشە لەسەرەکان، بە پێچەوانەوە زەرەر دەدەن". شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌باره‌ت به هۆكارى رۆیشتنى شاندى پارتى و یه‌كێتى به جیا بۆ به‌غدا گوتى، "هەردوولا متمانەیان بە یەک لاوازە، هەر یەکە و بە لای خۆیەوە کار دەکات مانایی وایە بۆ بەرژەوەندی حزبی خۆی کار دەکات".
جەمال کۆچەر كه چه‌ند خولێكه په‌رله‌مانتارى كورده له به‌غدا، پێیوایه بوونى دوو شاندى پارتى و یه‌كێتى له به‌غدا زۆر ئاماژه‌ى هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ناكۆكن، جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێ، "لە ئێستادا هەر یەک بۆ خۆی رۆیشتووە ئەوەش مانای وایە سیناریۆی خولی پێشوو دووبارە دەبێتەوە، یانی دوو بەربژێر بۆ سەرۆک کۆمار ده‌بینین و دوو بەربژێر بۆ جێگری سەرۆک پەرلەمان ده‌بینین، بە لاوازی تا چوار ساڵى تر ده‌مێنینه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكۆكى دوو ئیداره‌یى و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتى و شه‌ڕى پۆسته‌كانیان له به‌غدا، تێنه‌په‌ڕاندووه، ئه‌و پێیوایه باشتره "له‌برى شه‌ڕه پۆست پێویسته شه‌ڕه ماف له به‌غدا بكرێت".
به هۆى ئه‌وه‌ى پارتى به 33 كورسى له‌نێو كورددا براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى 10 ئۆكتۆبه‌ر، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له پێكهێنانى حكومه‌ت خاوه‌ن بڕیارێكى به‌هێز بێت. نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به چه‌ندان به‌رپرسى پارتییه‌وه كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بدوێنن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment