باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: میلیشیاكانى عێراق سزا ده‌ده‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق بوونى میلیشیاكانى به‌ "ده‌رچوون له‌ یاسا" وه‌سف كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌وان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن به‌ ته‌نیا دژى ئه‌مریكا نییه‌، به‌ڵكو دژى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" له‌ كاتى به‌شداربوونى له‌ دیدارى مێرى كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ماتیۆ تۆله‌ر باسى له‌ هێرشى میلیشیاكان كرد له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق روو دەدەن و گوتى، "داوامان له‌ ئێران و وڵاتانى دراوسێ كردووه‌ هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر سه‌روه‌ریى خاكى عێراق".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى گوتى، "ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستانى كرده‌ ئامانج مه‌به‌ست تێكدانى بارودۆخه‌كه‌ بوو". دووپاتیشى كرده‌وه‌ ئه‌و هێرشانه‌ ته‌نیا ئه‌مریكا ناكه‌نه‌ ئامانج به‌ڵكو هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش به‌ ئامانج ده‌گرن.

تۆله‌ر گوتیشى، "ده‌مه‌وێ دڵنیاتان بكه‌مه‌وه‌ كه‌ سزاكانمان به‌سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ى ده‌ره‌وه‌ یاسا ده‌سه‌پێنرێن كه‌ به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و عێراق ده‌كه‌نه‌ ئامانج".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین