كازمى: شانازى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق باسى له‌ په‌یوه‌ندى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، "باشترین په‌یوه‌ندى بوو كه‌ له‌ 2003 وه‌ هه‌بووبێ، شانازى پێوه‌ ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى كانوونى یه‌كه‌م مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ وردى هه‌ندێك سه‌رنجى له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى دا له‌ ماوه‌ى ساڵ و نیوێكدا.

له‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانى باسى له‌ په‌یوه‌ندى حكومه‌ته‌كه‌ى كرد له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و گوتى، "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ میانه‌ى ئه‌و حكومه‌ته‌وه‌، له‌ 2003 وه‌ باشترین په‌یوه‌ندى بوو، شانازى به‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌كه‌ین، گرژییه‌كان كه‌م بوون تێگه‌یشتنى زۆرمان هه‌بوو، سوپاس بۆ خوا به‌ گفتوگۆ و بونیادنانى متمانه‌، سه‌ركه‌وتوو بووین له‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ گرژییه‌ تێپه‌ڕێنین و به‌ره‌و باشتر بچین.

مسته‌فا كازمى له‌ مانگى ئایارى 2020  له‌ دواى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ست به‌كار بوو، ئێستا دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، حكومه‌ته‌كه‌ى كاربه‌ڕێكه‌ره‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین