ئەمەريكا گومان لە توانا سەربازييەكانى ئيسرائيل دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

بەگوێرەى راپۆرتێكى رۆژنامەى وۆڵ ستريت جۆڕناڵى ئەمەريكى، واشنتن گومانى لەوە هەيە ئيسرائيل بتوانێت بەسەر توانا سەربازييەكانى بزووتنەوەى حەماس زاڵ بێت.

رۆژنامەى وۆڵ ستريت جۆڕناڵ بە پشتبەستن بە چەند شارەزايەكى سەربازيى و هەواڵگريى ئاشكراى دەكات، دواى چەندين مانگ هێرش ئيسرائيل تاوەكوو ئێستا تەنيا لە (20 ياخود 30%) چەكدارانى حەماسى كوشتووە، ئەوەشى بە دەستكەوتێكى لاوازى جەنگى ناوبردووە.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات، دواى چەندين مانگ هاوكارى سەربازيى گەورە و بەردەوامى ئەمەريكا و وڵاتانى رۆژئاوا، مانەوەى حەماس تاوەكوو ئێستا و تواناى ئەو هێزە و خۆگونجاندنى لەگەڵ گۆڕانكاريى و پێشهاتەكانى ئەو جەنگە دەردەخات.

بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەكانى ئەمەريكا بزووتنەوەى حەماس پێداويستى پێويستيان بۆ بەردەوامى هێرشكردنە سەر خاكى ئێسرائيل و هێزەكانى ئەو وڵاتە بۆ چەند مانگى ديكە لە غەزە لەبەردەستە.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، سەرەڕاى ئەو هێرشانە ئێستاش هەوڵدەدەن جارێكى ديكە هێزەكانى پۆليسى تايبەت بەخۆيان لەو بەشەى لە غەزە لەبەردەستيان رێكبخەنەوە.

بەگوێرەى شارەزايانى سەربازيى تاكتيكى چەكدارانى حەماس، كە بريتييە لە گرووپى بچووك و خۆشاردنەوەيان بۆ دانانەوەى بۆسە بۆ هێزەكانى ئيسرائيل، سوپاى تەلئەبيبى ماندووكردووە.

رۆژنامەكە دەڵێت، بەگوێرەى هەڵسەنگاندنى ئەمەريكا بزووتنەوەى حەما (25 بۆ 30) هەزار چەكدارى لەبەردەستە، جگە لە هەزاران پۆليس و هێزى ديكەى چەكدار، ئيسرائيليش باس لەوە دەكاتەوە، ژمارەى چەكدارەكان دەگاتە زياتر لە (30) هەزار چەكدار.

بەپرسێكى ئەمەريكيش، كە ئاگادارى ئەو هەڵسەنگاندنەيە باس لەوە دەكات، كە لە نێوان (10) و (500) بۆ (11) و (700)  چەكدارى حەماس برينداربوونە، بەڵام زۆربەى ئەوانە لەدواى چاكبوونەوەيان دەگەڕێنەوە بەرەكانى جەنگ.

جۆزێف فوتيل، ژەنەڕاڵى خانەنشين، بە رۆژنامەكەى راگەياندووە، كە پێشتر سەركردايەتى ئۆپراسيۆنى سوپاى ئەمەريكاى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كردووە، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سەرەڕاى ئەو هەموو زيانە، بەڵام حەماس دەريخست هێشتا تواناى جەنگى هەيە، چونكە لە هەر كەسێكى لە يەك كاتدا دوو بۆ سێ ئەرك رادەپەڕێنێت.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، يەكێك لە نيشانەكانى ديكە حەماس زيانى زۆرى بەرنەكەوتووە، هەوڵدەدات جەخت لەسەر دەسەڵاتى خۆى بكاتەوە، گرووپى بچووكى پۆليسى بەگەڕخستۆتەوە و خزمەتگوزارى خێرا  لە شەقامەكانى باكوورى غەزە دەگەيێنێت، كە بەشى زۆرى وێران بووە.

لە هەفتەى رابردوو جارێكى بزووتنەوەى حەماس لە كەرتى غەزەوە ئيسرائيلى مووشەك باران كرد، ئەوەش بووە هۆى درووستبوونى ترس لەلاى تەلئەبيب كە حەماس جەخت لەسەر بوونى خۆى دەكاتەوە لە هەر ناوچەيەك كە ئيسرائيل دەسەڵاتى بەسەرەوە نييە.

ئەفسەرێكى ئيسرائيلى باس لەوە دەكات، دەسەڵاتى بزووتنەوەى حەماس پەيوەستە بە وەزارەتى ناوخۆ لە بگەڕێتەوە شارى غەزە، ئەو شوێنانەشى كە لە ژێر دەسەڵاتى سوپاى ئەو وڵاتەيە، كە پێشتريش بەشێك لەو هێزانەى كشاندۆتەوە.

مايكل مليچين، سەرۆكى پێشووى كاروبارى فەڵەستينى لە هەواڵگرى سەربازيى ئيسرائيل باس لەوە دەكات، گەڕانەوەى حەماس بۆ غەزە، لەسەر كات وەستاوە، ئەگەر سوپاى وڵاتەكەمان نەچێتە ئەو شوێنانە، ئەوا حەماس دەتوانێت خۆى بونياد بنێتەوە، باڵى سەربازيى جارێكى ديكە كارا بكاتەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین