ئەمەريكا هەڕەشە لە چەندين بانكى توركى دەكات ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرچاوەيەك لە كەرتى بانكى توركى رايگەياند، ئەمەريكا هۆشدارى داوەتەوە ژمارەيەك بانكى تايبەت لە توركيا كە پێويستە پابەندبن بە سياسەتى سزاكانى سەر رووسيا

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ شوباتى/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، ئەمەريكا هۆشدارى داوەتەوە ژمارەيەك بانكى توركيا نابێت ئەو سزايانەى واشنتن ديارى كردووە پشتگوێ بخرێن.

سەرچاوەكە ئاماژە بەوەش دەكات ئەمەريكا هۆشداريشى داوەتە بانكەكان كە پێويستە زۆر بە وردى حەواڵە بۆ رووسيا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوەش گەيشتە ئاستى هەڕەشە.

لە مانگى رابردوو بەريەكەوتن لەنێوان هەناردەكارانى توركيا رووى دا، كە رەتيان كردووە ئەوە قبووڵ بكەن كە لە رووسيا بۆيان رەوانە دەكرێت.

سەرچاوەكەى بانكە ئاماژە بەوەش دەكات، لەو قۆناغەى ئێستا ژمارەيەك بانكى تايبەت لە ئەمەريكا هۆشدارى ئەمەريكايان پێگەيشتوووە، كە پێويستە سياسەتى سزاكان توند بكرێن.

سەبارەت بەو سزايانە، بەشێكە لە فشارى ئەمەريكايە لەسەر ئەنقەرە، بەڵام وەزارەتى بازرگانى هەوڵدەدات ئەو بابەتە چارەسەر بكات، جگە لەوەش گفتوگۆ لەنێوان مۆسكۆ و ئەنقرە هەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین