سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە و تاوتوێی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کرد.

ئێواری ئەمڕۆ ھەینی (16/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، "دەر‌بارەی دەرفەت و بوارەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان کرد و بیروڕایان دەربارەی دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی"، گۆڕییەوە.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ھەردوولا جەختیان لە "پاراستنی ئاساییش و سەقامگیری و ھاریکاریی ھاوبەشی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان لەسەر ئاساییش و ئارامیی ھەردوو وڵات، ھەروەھا باسیان لە دوایین ھەوڵ و ھەنگاوەکانی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆکان لەمبارەیەوە کرد."

ھەروەھا دەشڵێت، "بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و کاری پێکەوەییی وڵاتانی ناوچەکە بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین