سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ ھەینی (16/شوبات/2024) لە چالاکییەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "دۆخی ئەمنیی عێراق و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر و لێکەوتەکانی شەڕ لە غەززە و کاریگەرییەکانی بەسەر دۆخی ناوچەکەوە، بەتایبەتی لە عێراق و مەترسییان لەسەر ئاساییش و ئارامیی وڵات، خرانە بەر باس و گفتوگۆ."

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی بەریتانیا، جەختیان کردەوە کە "دەبێ ڕێگە نەدرێت ئاڵۆزییەکان بۆ تەواوی ناوچەکە تەشەنە بکەن، ھەروەھا ھاوڕا بوون کە پێویستە عێراق خۆی لە پشێوی و ئاڵۆزییەکان بەدوور بگرێت."

ھاوکات ئەوشە ھاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانینی بۆ یارمەتی و پشتگیریی بەریتانیا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شەڕی دژی داعش دەربڕی و جەختی لە برەودان بە ھاریکاریی ھاوبەش کردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین