وەزیری ئابوورى لیبیا: سەرۆكى توركيا و ميسر دەبێتە بونيادنەوە و بوژانەوەى وڵاتەكەمان تورکیە

نوچەنێت

محەمەد عەلی حوەیج، وەزیری ئابووری و بازرگانی لیبیا رایگەیاند، "سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ میسر کاریگەری زۆر باشی دەبێت بۆ بەرەوپێش وەچوون و بنیاتنانی خێرایی وڵاتەکەمان."

ئەمرۆ یەکشەممە (18/شوبات/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، وەزیری ئابووری و بازرگانی لیبیا سەبارەت بە  کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر گوتی، "ئێمە بەو سەردانییە زۆر دڵخۆشین، تورکیا و میسر دوو وڵاتن هاوبەشی مێژوويی و ئابووری وڵاتەکەمانن و هەر بۆیەش کۆبوونەوەی ئەم دوو سەرۆكە دەبێتە هۆی خێرایی رێگایەک  بۆ بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان." 

ئەم وەزیرە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، ئەقەرە و قاهيرە توانا و ئەزموونی تایبەتی خۆیان هەیە، ئێمەش دەتوانین سوود لە هەموویان وەرگرین.

لە (14)ی ئەم مانگە رەجەب تەيب ئەردۆغان سەردانی میسری کرد و لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبوونەوەو تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پرسی لیبیایان کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین