وڵاتانى رۆژئاوا بۆ پاڵپشتى ئۆكراينا كۆدەبنەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (27/شوبات/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، نزيكەى (20) پاڵپشتى ئۆكراينا لە فەرەنسا كۆدەنەوە، تێيدا جەخت لەسەر پاڵپشتيان بۆ ئۆكراينا دەكەنەوە، بەهۆى ئەوەى رووبەڕووى دۆخێكى سەخت بۆتەوە، چارەنووسيشى بەندە بە هاوكارييەكانى وڵاتانى رۆژئاوا.
سەبارەت بەو كۆبوونەوە، ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفراس جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، وڵاتەكەى لە شكست، ياخود سەركەوتن پشتى بە ئێوە بەستووە.
پێشتر سەرۆكى فەرەنسا هۆشداريى دايە ڤلاديمێر پووتين، سەرۆكى رووسيا و جەختى لەسەر ئەوە كردووە، پاريس هاوكارييەكانى بۆ ئۆكراينا كەمناكاتەوە، بۆيە پێويست ناكات مۆسكۆ گرەو لەسەر ماندووبوونى وڵاتانى ئەوروپا بكات.
بڕيارە راوێژكارى ئەڵمانيا و نوێنەرى ئەمەريكا و كەنەدا و وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا بەشدارى ئەو كۆبوونەوە بكەن.
ئامانج لەو هەوڵەى فەرەنسا گفتوگۆكردنە لەسەر هەموو ميكانزمەكان بۆ پاڵپشتى ئۆكراينا بە شێوەيەكى كارا، ئەوەش لە كاتێكدايە كييێڤ پێويستى بە چەك و پێداويستى سەربازييە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment