سەرۆكى ئەمەريكا: هيوادارم لە مانگى رەمەزان شەڕ رابگيرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، هيواخوازم بە هاتنى مانگى رەمەزان بتوانين لە شەڕ رابگرين لە نێوان چەكدارانى حەماس و حكومەتى ئيسرائيل.

ئەمڕۆ شەممە (دووى ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، جۆ بايدن رايگەياند، تا ئێستا كار لەسەر راگرتنى جەنگ و ئازادكردنى بارمتەكانى ئيسرائيل دەكەين، بەڵام تا ئێستا نەگەيشتينە هيچ ئەنجامێك.

دەربارەى هاوكارييە مرۆيەكانيش سەرۆكى ئەمەريكا ئاماژەى بەوە كرد، پلانێك هەيە خواردن و پێداويستى بە رێگەى ئاسمانى بگەيێندرێتە دانيشتوانى كەرتى غەزە، پلانەكە لەلايەن ئوردن و فەرنسا جێبەجێ دەكرێت.

بايدن لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، پێويستە هەوڵى زياتر بدەين بۆ گەياندنى هاوكارييەكان بۆ غەزە، چونكە ئەوەندەى ئێستا هەيە بەس نييە، لە هەمان كاتيشدا هەوڵدەدەن رێڕەوى وشكانى بكەينەوە بۆ گەياندنى بڕێزى زۆرى پێداويستييەكان بۆ كەرتى غەزە.

دەربارەى مانگى رەمەزانيش جۆ بايدن گوتى، پێويستە رێگە بە نوێژكەران بدرێت لە مزگەوتى ئەقسا لە قودس لە مانگى رەزامەند نوێژ بكەن، ئەوەش لەدواى ئەوە دێت، وەزيرێكى توندڕەوى ئيسرائيل داواى رێگرى دەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین