هاوسەرۆکی دەم پارتی: ئەو شارەوانیانەی بەدەستمان هێنابوون قەیوم کرابوون وەریان دەگرینەوە تورکیە

نوچەنێت

تولای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی دەم پارت رایگەیاند، "لێرەدا بۆئەوەی لەشەوی (31)ی ئازار هەڵپەرکێ بکەین باوەرم وایە بەباشترین شێوە کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن."

ئەمرۆ سێ شەممە (13/ئازار/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، هاوسەرۆکی دەم پارت لەکۆبوونەوەی گشتی پارتەکەی سەبارەی بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا رایگەیاند، "هەموو ئەو شارەوانیانەی بەدەستمانهێنابوو قییوم کرابوون لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا لەم هەڵبژاردنە بەدەستیان دەهێینەوە و لێرەدا دووبارە هەڵدەپەرین." 

تولای هاتیمۆگولاری لەبەشێکی دیکەی قسەکانی گوتی، "ئەوانەی بۆ دووجار قەیومیان لە شارەوانییەکان داناوە بینیمان هەم لە تورکیا و هەم لە پارێزگا کوردنشینەکان شکستیان هێناوە، هەروەها سیاسەتی قەیوم بەهۆی داگیرکارییەکانیان هیچ کاریگەرییەکیان نەکردە سەر ئیرادەی خەڵک." 

هەروەها هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا، ئایا ئێمە پێمان وایە لە (31)ی ئازار سەرکەوتن مەدەست بێنین؟ ئێمە بەڕێکەوتین لەم رێگایە بۆ خزمەتی ئێوە  و زۆرێک لە کاندیدەکانی شارەوانیەکان بڕیاریان داوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

هاتیمۆگولار رەخنە لە لێدوانی ئەردۆغان دەگرێت کە دەڵێت "هیچ کەسمان بە برسیەتی بەجێنەهێشتووە." و گوتی، "کاندیدەکانمان کاردەکەن بۆ پشتیوانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری چونکە خەڵک ناتوانێت تێچووی ژیانیان دەربێنن، هەروەها هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک، دژی سیاسەتی ئاکپارتین بەهۆی جیاکارییەکان و رێز لە هەموو جیاوازیەک دەگرین." 

دەم پارت لە هەڵبژاردنی (219) لە باکووری کوردستان سێ گەورە شارەوانی و پێنج شارەوانی شار و (40) شارۆچکەی بەدەست هێنا، بەڵام لەئێستادا تەنیا پێنج شارەوانی بەرێوەدەبا  شارەوانییەکانی تر قەییوومیان بۆ دەرچوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین