سەرۆكى ئەمەريكا  بنيامين ناتەنياهۆ پەراوێز دەخات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆ بايدن سەرۆكى ئەمەريكا هەوڵدەدات بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل پەراوێز بخات، رەخنەى توند لە هێرشەكانى ئيسرائيل دەگرێت، پێشى وايە نابێت ئيسرائيل هەمان هەڵەى داگيركردنى عێراق و ئەفغانستان لايەن وڵاتەكەى دووبارە بكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ئادار/2024) ماڵپەڕى (ناتور) بڵاوى كردەوە، رۆژنامەى هارتسى ئيسرائيلى لە راپۆرتێكدا تيشكى خستۆتە سەر هەڵوێستى سەرۆكى ئەمەريكا بەرانبەر ناتەنياهۆ، لەو راپۆرتەدا باش لەوە دەكات، بايدن دواى وتارى لەبەردەم كۆنگرێسى ئەمەريكا كاتێك مايكل بنێت، سيناتۆرى ئەمەريكى بە نهێنى داواى فشارى لێ دەكات بۆ سەر سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل.

لە وەڵامدا سەرۆكى ئەمەريكا دەڵێت، ئێمە ئەو ئاراستەيە راست دەكەينەوە، حكومەتى ناتەنياهۆ هێڵەسوورەكانى بەزاندووە، هەرگيز رازى نين  (30) هاووڵاتى ديكەى فەڵەستين بكوژرێت.

سەرۆكى ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، رێگەى ديكە زۆرە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو شۆكەى هێرشەكانى حەماس بۆ يەكەمجار جێى هێشتووە، بۆ يەكەمجاريش كە سەردانى ئيسرائيلم كرد و لەگەڵ ئەنجوومەنى جەنگ دانيشتم پێمگوتن، ئەو هەڵەيەى ئەمەريكا كردى ئێوە دووارەى مەكەنەوە، ئێمە دژى بن لادن بووين، بەڵام پێويست نەبوو بچينە عێراق و ئەفغانستان، ئەو چوونە زياد بوو، كێشەى زياترى درووست كرد.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، ئەو گوتارەى بايدن فشارى زياترە بۆ سەر حكومەتەكەى ناتەنياهۆ، چونكە جياوازى لە نێوان ئيدارەى ناتەنياهۆ و پاڵپشتى ئيسرائيل دەكات. 

بەگوێرەى راپۆرتەكەى رۆژنامەى هارتس بايدن جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، ئيسرائيل مافى خۆيەتى بەرگرى لەخۆى بكات، بەڵام كردەوەكانى حكومەتى ناتەنيا پێچەوانەى پرەنسيپەكانى ئيسرائيلە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین