نەيجەر رێككەوتنى سەربازيى لەگەڵ ئەمەريكا هەڵوەشاندەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئامادۆ عەبدورەحمان، گوتەبێژى حكومەتى نەيجەر رايگەياند، وڵاتەكەى رێككەوتنى سەربازيى لەگەڵ ئەمەريكا هەڵوەدەشێنێتەوە و رێگانادات چيتر بنكەى سەربازيى ئەمەريكا لەسەر خاكى وڵاتەكەى بێت.

ئەمڕۆ يەكشەممە (17/ئادار/2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى حكومەتى نەيجەر سەبارەت بە هۆكارى هەڵوەشاندنەوەى رێككەوتنەكەش گوتەبێژەكەى حكومەتى نەيجەر ئاشكراى دەكات، بەرپرسانى ئەمەريكا لەكاتى سەردانى مالى فى، ياريدەرى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا بۆ كاروبارى ئەفريقيا و ژەنەڕاڵ مايكل ئەنگلى، فەرماندەى هێزەكانى ئەمەريكا لە ئەفريقيا (ئەفريكۆم) زانيارييان بەو وڵاتە نەداوە، كە لە هەفتەى رابردوو سەردانى نەيجەريان كردبوو.

عەبدورحمان لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژە بەوەش دەكات، لە (2012) رێككەوتن بەسەر نەيجەر سەپێندراوە و بنەما دەستوورى و ديموكراسييەكان بۆ سەروەى وڵات لە رۆژئاواى ئەفريقيا بەردەوام پێشێل دەكرێت. 

لە ساڵى رابردوو سوپاى نەيجەر دەستى بەسەر دەسەڵات داگرت، رايگەياند، هەموو رێككەوتنە سەربازييەكانيان لەگەڵ پاريس هەڵدەوەشێننەوە، لە (22) مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو سوپاى فەرەنسا لەو وڵاتە كشايەوە.

نزيكەى (1000) سەربازى ئەمەريكا لە بنكەيەكى باكوورى ئەو وڵاتەن و لە دژى گرووپە چەكدارەكانى ئەو ناوچانە دەجەنگان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین