ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاکەی بەردەوام دەبێت؟ وەرگێڕان

سنور یاسين: تایبەت بەنوچەنێت

دوای ساڵێک تێپەڕ بوون بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی و لەوێشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، ڕاگرتنەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە و زیانی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە، تائیستا هیچ ئەگەر و پێشهاتێکی دڵنیایی نییە بۆ دووبارە  هەناردە کردنەوەی نەوتى کوردستان دیاری بکات.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "ساڵێکە بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، لە ئێستا دا هیچ پێشهاتێکی نوێ نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتەکە ئەگەرچی کاریگەری کردووەتە سەر خواست و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە بۆ هەرێم و عیراق".

سەبارەت بە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان و ئەو زیانانەی لە ماوەی ئەو ساڵەدا کەوتووەتەوە، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) دەڵێت، "ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتەکە بە نزیکەی (450) هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا دەخەمڵێندرێت و ڕێگری کردن لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی لەدەستدانی نزیکەی (11تا12) ملیار دۆلار بۆ عێراق.

ئەپیکۆر ڕاشیگەیاند، "بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتەکەوە کاریگەری نەرێنی زۆر بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە هەرێم دا دروست بووە، زیاتر لە (1.5) ملیار دۆلار زیانمان پێگەیشتووە".

ڕۆژی (26) ئاداری (2024) وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دووپاتی ئەوەی کردەوە، "ئێمە بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی دەست بکرێتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، دوای ڕاگرتنی هەنار دەکردنی نەوت هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی سەختی دارایی دا تێپەڕیوە و قەیرانی دارایی بۆ دروست کراوە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش حکومەتی هەرێم هەوڵی جدی داوە و بڕی (11) ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵ کردووە و هیچ بڕە پارەیەکمان لە بەرانبەردا وەرنەگرتووە".   https://www.nuche.net/post-15576.html

پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،" گرنگترین هۆكارى ڕاگرتنى نەوت كۆمپانیا بیانییەكان كە لە بوارى نەوت لە هەرێم كاردەكەن بەگوێرەى یاساى بوودجەى گشتى حكومەتى ناوەندى هیچ بەرهەمێكیان بە رەسمى رادەستى حكومەتى هەرێمى كوردستان نەكردووە بۆ ئەوەی ڕەوانە بکرێت، هەروەها کۆمپانیا بیانییە نێودەوڵەتییەکان دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتدا دەکەن لە کاتێکدا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆیان نییە ئەو کارە بکەن".

ئەگەرچی چەندین کۆبوونەوەش کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان، نە حکومەتی هەرێمی کوردستان، نە بەغداش لایان ڕوون نییە کەی هەناردە کردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە بەهۆی چەندین فاکتەرەوە لەوانە جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە، ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی، بۆچوونی ئاشکرای تورکیا سەبارەت بە بابەتەکە. مانگی نیسانی (2023) "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی ڕێککەوتنێکی فەرمیان کرد بۆ دەستپێکردنەەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان"

ماڵپەڕی بلوومبێرگی ئەمەریکیش بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەردەوامن لە دووپاتکردنەوەی ئەوەی، "تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نییە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان".

ڕۆژی (2023/3/25) دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیاری ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی دا بۆ بەندەری جەیهان و بازاڕەکانی جیهان، ئەنقەرە و بەغدا هەر زوو پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەکە دووپات کردەوە و هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین