ئەمەريكا لەسەر هێرشى ئيسرائيل روونكردنەوە بە ئێران دەدات ئێران

نوچەنێت

لەسەر هێرشكردنە سەر باڵيۆزخانەى تاران لە ديمەشق لەلايەن ئيسرائيلەوە، گوتەبێژێك بەناوى ئەنجوومەنى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا رايگەياند، وڵاتەكەى بە ئێران راگەياندووە، كە هيچ رۆڵێكى پێشوەختەى لە هێرشكردنە سەر كۆنسوڵخانەى تاران لە سووريا نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى نيسان/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، بەرپرسێكى ئەمەريكا رايگەياندووە، بە ئێرانمان راگەياندووە، هيچ رۆڵ ياخود زانياريى پێشوەختەمان لەسەر هێرشەكەى سەر كۆنسوڵخانەكەيان لە ديمەشق نەبوو.

ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوەش كردۆتەوە، راستەوخۆ ئەو قسانەكانمان بە ئێرانييەكان راگەياندووە.

ماڵپەڕى ئەكسيۆس ئاماژە بەوە دەكات، پەيامێكى كەم وێنەيە، كە ئيدارەى جۆ بايدن، هەست بە نيگەرانييەكى قووڵ دەكات كە ئەو هێرشەى ئيسرائيل بۆ سەر كۆنسوڵخانەى ئێران ببێتە هۆى قووڵبوونەوەى ئاڵۆزيى ناوچەيى و هێرشى گرووپە چەكدارەكانى ئێران بۆ سەر هێزەكانى ئەمەريكا دەست پێ بكاتەوە.

لەلايەكى ديكەوە بەرپرسێكى ئيسرائيل رايگەياند، بە ئامانجگرتنى محەمەد رەزا زاهيدى، فەرماندەى باڵاى فەيلەقى قوددس لە سوپاى پاسداران، لەم چەند رۆژەى رابردوو دۆسيەى بە ئامانجگرتنى بۆ كراوتەوە، بۆ ئەم هێرشەش ئاگادارى ئەمەريكامان نەكردۆتەوە.

ئێوارەى دوێنێ، فڕۆكەكانى ئيسرائيل كۆنسوڵخانەى ئێرانيان لە ديمەشق كردە ئامانج، لە ئەنجامدا محەمەد رەزا زاهيدى و شەش راوێژكاريى ديكەى سەربازيى كرانە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین