بوومەلەرزەيەكى بەهێز تايوانى هەژاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

شەوى رابردوو بەهۆى بوومە لەرزەيەك لە شارى هەوالين، كە لە ناوەندى تايوانە، چوار كەس مردن و (97) كەسيش برينداربوون، دوو باڵەخانەش بە تەواوى رووخان، لەدواى ئەو بوومەلەزە مەترسى درووستبوونى تسۆنامى هەبوو، ناوەندەكانيش جەخت لەسەر كەمبوونەوەى تسۆنامى دەكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى نيسان/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، ئاژانسى رووپێوى بوومەلەرزەى فليپينى لە راگەيێندراوێكدا هۆشدارى درووستبوونى تسۆنامى دا بەهۆى ئەو بوومە لەرزەى لە نزيك تايوان روويداوە مەترسى لە روودانى درێژبوونەوەى شەپۆلە بەرزەكان درووستكردووە، بەگوێرەى دەستەى زەيوانى ناسى ئەمەريكى بوومەلەرزەكە بە پلەى (7.4) پلە روويداوە.

لەدواى ئەو هۆشدارييانە ناوەندەكانى چاودێرى بوومەلەرزە باس لەوە دەكەن ئێستا مەترسييەكە كەبۆتەوە، لە راگەيێندراوەكەى رووپێوى فليپين هاتووە، بە پشبەستن بەو داتايانەى لە خاڵەكانى چاودێرى لەسەر ئاستى دەريا لەبەردەستمانە هيچ جووڵەيەكى گەورە لەسەر ئاستى دەريا تۆمار نەكراوە.

لە لايەكى ديكەوە ئاژانسى ئاسمانى ژاپۆن ئاستى هۆشدارييەكەى كەمكردۆتەوە، جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەگەر هەيە بەرزبوونەوەى شەپۆلەكان لە ناوچەكانى بوومەلەرزە لەدواى بوومەلەرزەكە سێ مەتر زياتر بەرزبێتەوە.

پێشتر بەرزترين ئاست بۆ درووستبوونى تسۆنامى سێ مەتر ديارى كرابوو، بەرسێكى ئاژانسە ژاپۆنييەكەش داوا دەكات خۆيان لە نزيك دەريا و چوونە ناو دەريا بەدوور بگرن تاوەكوو ئاستى مەترسيەكان دادەبەزێتەوە.

شەوى رابردوو بەهۆى بوومەلەرزە چوار كەس مردوون و (97) كەسيش بريندار بوو، تا ئێستاش تيمەكانى بەگرى بەدواى خەڵكى ديكە دەگرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین