سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە، هەردوولا جەخت لە "سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌" دەکەنەوە.

بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە (13/حوزەیران/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامى له‌ عێراق و سووریا تاوتوێ كران و جه‌خت له‌ پێویستیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یماناندا كرایه‌وه‌."

لە کۆبوونەوەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، کە وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون، "داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرایه‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانیكردنى پرۆسه‌كه و‌ نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات، "دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى" كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین