سەرۆک نێچیرڤان بارزانى چاوى بە ژمارەیەک سەرکردەى وڵاتانى جیهان کەوت
نوچە نێت
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (26/ تەمموز/ 2024) سەرۆکایەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، پاش ئه‌وه‌ى به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شدارى له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى ئۆليمپادى 2024دا گه‌يشته پاريس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/7/26 سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى جيهان، له‌لايه‌ن به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه، له كۆشكى ئه‌ليزێ پێشوازى لێكرا.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، “سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له په‌راوێزى ڕێوره‌سمه‌كه‌دا چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌كانى جيهان كه‌وت، دواى ئه‌وه‌ش پێكه‌وه به‌شدارييان له ده‌ستپێكردنى خولى يارييه‌كانى ئۆليمپيكدا كرد كه له كۆشكى شاييۆ له ناوچه‌ى ترۆكادێرۆى پاريس به به‌شداريى ده‌يان هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.”
لە لایەکى دیکەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "خۆشحاڵ بووم لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس‌دا چاوم بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمار و بریجیت ماکرۆن، خانمی یەکەمی فەرەنسا کەوت."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی، "ئۆڵۆمپیاد دەرفەتێکی گەورەیە بۆ پێشاندانی یەکگرتوویی جیهان. پاریس جارێکی دیکە گیانی سرووشبەخشی کۆکردنەوەی جیهانی پێشاندا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment