تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق یەک میلیۆن کەسی تێپەڕاند کوردستان- عێراق
عێراق یەکەم وڵاتی عەرەبییە کە ژمارەی تووشبوانی بە کۆرۆنا یەک میلیۆن کەس تێپەڕێنێت.

نوچەنێت

تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ملیۆن کەسی تێپەڕاند، ئەمەش واتە تەنیا ڕێژەی 2.5%ـی، دانیشتووانی عێراق (40 ملیۆن کەس) تووشی کۆرۆنا بوون. 

عێراق یەکەم وڵاتی عەرەبییە کە ژمارەی تووشبوانی لە ملیۆنێک تێپەر بکات، هەروەها ژمارەی مردووان بەو ڤایرۆسە زیاتر لە 15 هەزار کەسە. بە دوایدا وڵاتی ئەردەن دێت، کە زۆرترین زیانی لەو پەتایە بەرکەوتووە. 

کەمی پێداویستییە پزیشکییەکان و، خراپی سیستەمی تەندورستی ئەو وڵاتە فاکتەری سەرەکین، لەهەڵکشانی ژمارەی تووشبوان، هەرچەندە حوکوومەتی عێراق بودجەیەکی تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پاتەیە تەرخانکردووە. 

میزانییەی حوکوومەتی عێراق زیاتر، لە 102.4 میلیار دۆلارە، بەڵام تەنیا بڕی 0.2% بودجەکەی، کە دەکاتە بڕی 648 میلیۆن دۆلاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکردووە. 

جگە لەوەی عێراق سێ جۆری پێکووتەی کۆرۆنا؛ ( ئەسترازنیکای بەریتانی، سینۆفارمی چینی، فایزەری ئەمریکی)، بۆ دانیشتووانی بەکار دەهێنێت، بەڵام ژمارەی تووشبوانی ڕۆژانە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە. 

لە دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو، حوکوومەتی عێراق، بڕیاری کڕینی 17.5 میلیۆن ژەمی ڤاکسینی داوە، بەڵام وەزارەتی تەندورستی ڕایگەیاند، کە تاوەکوو، ئێستا 650 هەزار  ژمەی ڤاکسینی جۆراو جۆریان لە ڕێگەی پڕۆگرامی کۆڤاکسەوە وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین