پەرلەمان بۆ منداڵان و هاووڵاتیانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت کۆدەبێتەوە کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

بڕیاره‌ په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى سێشه‌مى داهاتوو 27 ى نیسان له‌ سه‌ر بارودۆخى منداڵان و هاووڵاتیانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان كۆببێته‌وه‌.

ئەمرۆ یەکشەمە ٢٥ی نیسان، ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مان له‌ راگه‌یێندراوێكدا كارنامه‌ى دانیشتنى رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دانیشتنى ژماره‌ (١٠)ی ئاسایی خولی بەهارە ده‌بێت و له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى په‌رله‌مان كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌  وتێیدا  هاتووه‌، "خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین