مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌ یاسا رێكده‌خرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى عێراق ئاشكراى كردووه‌، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یاسایه‌ك مووچه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت له‌ عێراق رێكبخه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانوونى دووه‌م 2022 ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق راگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ى داهاتووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى داهات به‌رز بكه‌نه‌وه‌، هانى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت بده‌ن، ئه‌مه‌یش له‌ رێگه‌ى یاساییه‌كه‌وه‌ ده‌بێت.

شنگالى ده‌ڵێ، "پێویسته‌ مووچه‌ى كار له‌ كه‌رتى تایبه‌ت دیار بكرێت، چونكه‌ جیاوازییه‌كى زۆر له‌ نێو فه‌رمانبه‌ران و كاركه‌رانى ئه‌و بواره‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ هه‌موو خه‌ڵك به‌ دواى كارى حكومى بگه‌ڕێت".

به‌ هۆى ئه‌وه‌ى عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به‌ داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت، له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا تووشى قه‌یرانێكى قووڵى دارایى بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ دامه‌زراندن له‌ كه‌رتى گشتى بوه‌ستێت و رێژه‌ى بێكاریى به‌رز بێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین