دادگاى فیدڕاڵى : بڕیارى راگرتنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كاریگه‌رى بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار نابێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى كانوونى دووه‌مى 2022 دادگاى فیدڕاڵى به بڕیارێكى كاتى بڕیارى وه‌ستاندنى كاره‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراقى دا، كه رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو له دانیشتنی یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
بڕیاره‌كه به شێوه‌یه‌ك ده‌رچووه
ئاگادارى لایه‌نى دووه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه
دادگاكه به سه‌رۆكایه‌تى جاسم محه‌مه‌د عه‌بود و هه‌شت دادوه‌رى تر كۆبوونه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه. ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه بووه هه‌ر یه‌كه له مه‌حمود مه‌شهه‌دانى په‌رله‌مانتارى عه‌زم كه سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان "سه‌رۆكى ته‌مه‌ن" بوو، باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له دادگاكه سكاڵایان تۆماركردووه و تانه‌یان له دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان داوه.
دادگاكه روونى كردووه‌ته‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى سكاڵاكانى ئه‌م دوو په‌رله‌مانتاره رێكارییه یاساییه‌كانیان ته‌واو كردووه، ئه‌وا بڕیار دراوه كاره‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى كاتى بوه‌ستێت. دادگاكه روونیشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره به "وه‌لائى" دراوه. سه‌باره‌ت به "فه‌رمان یان بڕیارى وه‌لائى" پێشتر له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕیاره كاتییه و به شێوه‌یه ده‌رده‌چێت كه ئاگادارى به لایه‌نه‌كه‌ى تر نادرێت، بنه‌ماى مافه‌كه ده‌پارێزرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى فیدڕاڵى له كاتێكدا بوو كه پرۆسه‌ى كاندیدكردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆیش دوایین رۆژ بوو بۆ خۆكاندیدكردن، بۆیه وا لێكدرایه‌وه كه بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى وه‌ستاندووه، بۆیه دادگاى فیدڕاڵى جارێكى تر له ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كه‌ى روونكردنه‌وه‌یه‌كى تر‌ى بڵاوكرده‌وه.
ململانێى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له دادگا كاتێكى زۆرى ده‌وێت
سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى دادگاى فیدڕاڵى له روونكردنه‌وه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌و فه‌رمانه وه‌لائییه‌ى كه له رێكه‌وتى 13\1\2022 ده‌رچووه، له چوارچێوه‌ى سكاڵایه‌كى تایبه‌ت به تانه‌دان له دروستى دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له 9\1\2022 دراوه، (تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و جێگره‌كانى) ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ماوه ده‌ستوورییه‌كانى تایبه‌ت به ته‌واوكردنى شایسته ده‌ستوورییه‌كان نابێت كه وه‌ك ئه‌وپه‌ڕى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دیارى كراوه، دواتریش كاریگه‌ریى بۆ راسپاردنى نوێنه‌رى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن نابێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، ئه‌و ماوه و شایسته ده‌ستووریيانه ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌ت كاریگه‌ر ده‌بن، ئه‌ویش بڕیارێكى كۆتایى بدرێت به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى رێكارییه‌كانى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له 9\1\2022، ئه‌م بابه‌ته‌یش تا ئێستا رووینه‌داوه. ئه‌مه له دانیشتنه‌كانى دادگایى تاوتوێ ده‌كرێت، به ئاماده‌بوونى هه‌ردوولا تا ئه‌و كاته‌ى ته‌واوى رێكارییه‌كانى ئاگاداركردنه‌وه‌ى سكاڵالێكراو ته‌واو ده‌كرێت".
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشتنه‌كه سه‌رۆكى ته‌مه‌ن مه‌حمود مه‌شهه‌دانى بوو، به هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا و دانیشته‌كه‌یش له لایه‌ن سه‌رۆكى دووه‌مى ته‌مه‌ن ئه‌نجام درا و تێیدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژێردرا. په‌رله‌مانتاران كه له ته‌واوكردنى دانیشتنه‌كه به‌شداربوون، یاساناسانیش، دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه جگه له‌وه‌ى مه‌شهه‌دانى بارودۆخى ته‌ندروستى ته‌واو نه‌بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كاندید كرد بوو، ئه‌وا له رووى یاساییه‌وه نه‌ده‌بوو دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه ببات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment