ئەنقەرە و شام و واشنتۆن گرێکوێرەی یەپەگە لە سووریا چۆن چارەسەر دەکەن؟ شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

لەدوای دەستپێکردنی گۆرانی ئیدارەی بەرێوەبردنی سووریا  و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) گرێکوێرەیە و گرینگترین کێشەیە لە پرۆسەی سیاسیی نوێی ئەو وڵاتە، کە هیچ داهاتووی دیارنییە، وە تاوەکو ئێستا نازانرێت لەنێوان شام و ئەنقەرە و واشنتۆن چیان بەسەردێت.

ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، بڕیاری دانانی چەک لە سووریا بۆ هەموو گرووپە چەکدارەکان وەک فشارێک دەبینرێت بەرامبەر بە یەپەگە، کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی شاندی شام و ئەنقەرە  و واشنتۆن سەبارەت بە یەپەگە ئەنجامێکی کۆنكرێتی نەبووە، هەرسێ لایەنەکەش دەیانەوێت باڵانسی خۆیان لە ناوچەکە بپارێزن.

لەکاتێکدا ئەنقەرە و شام لە ئیدارەی نوێدا هەمان هەڵوێست و لێدوانی هاوبەش بەکاردێنن، لە هەڵوەشانەوەی گرووپە چەکدارەکان و یەپەگە و چەکدانانیان، بەپێچەوانەوە ئەمەریکا لەم ڕۆژانەی رابردوو ژمارەی هێزە سەربازییەکانی لەناوچەکە زیادکردوو و هێرشەکانی دژی داعش لەناوچەکە چڕتر کردۆتەوە.

بابەتێکی دیکەی گرینگ لەئیدارەی سووریای نوێ لە پرۆسەی دامەزراندنی سیستەمی سیاسی و دەستوورە و هەروەها داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەدەسەیە) و لەکاتێکیشدا بڕبڕەی پشتی ئەو هێزە یەپەگەیە.

ئەم هێزە ناوچەیەکی فراوانی ڕۆژهەڵاتی فوراتی لەژێر دەستە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ڕۆژئاوا،  بەتایبەت ئەمەریکا ئەمەش وایکردووە پرسی یەپەگە بۆ ئیدارەی نوێی سووریا و تورکیا زۆر ئاڵۆزبکات و تا ئەو ڕادەیەی داهاتوویەکی نادیار لەو وڵاتە بەدی دەکرێت.

یەپەگە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوە و شەڕکردن دژی داعش و ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵکردووە، وە ئەو کەمپ و بەندیخانەی کە ئەندامانی داعش و خێزانەکانی تێدایە، ئەمەش وەک فاکتەرێکی دیکەیە سەیر دەکرێت کە چارەسەری کێشەکانی ئاڵۆزتر کردووە.

تورکیا یەپەگە وەک رێکخراوێکی درێژکراوەی پەکەکە دەبینێت لە سووریا، هەروەها لە لیستی گروپە تیرۆرستییەکانی داناوە.

لەدوای لێدوانە هاوبەشەکانی شام و ئەنقەرە و چەندین هەڵوێست و لێدوانی وڵاتە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا، پرسی کورد و چارەسەرکردنی وەک پرسێکی سەرەکی لەداهاتووی سووریا سەیردەکرێت و پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە هەیە.

ئەنقەرە و شام یەك زمانی هاوبەش بەکاردەهێنن 

لەدوای (8)ـی کانوونی دووەم و دەستبەرکابوونی ئەحمەد شەرع، یەک لەدوای یەک پێشوازی لە بەرپرسانی باڵای ئەنقەرە دەکات، لەدوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی هەواڵگیریی تورکیا و کۆبوونەوەیان بەیەکەوە، ئەنقەرە و شام تاوتوێی دەستپێکردنەوەی ئاستی هاوکاری و چەند بابەتێکیان کرد ئەمەش نیشاندانی هەنگاوێکی گرینگ بوو لە نێوان هەردوو وڵات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانەی بۆ سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک رێگە بەهیچ گروپێک نادەیەن و قبوڵی ناکەین هیچ گروپێک چەکی بەدەستەوەبێت لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ئێمە یە یاخود لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکە و یەپەگەیە، ئەمە ئەو پرسەیە کە ئێمە لە سەرەتای هەموو کارەکانمان دەیدەین." 

بەڵام ئیدارەی نوێی سووریا بەهاوبەشی هەمان لێدوان و هەڵوێست دژی ئەو گروپانە پیشاندەدات بەڵام نایەوێت وەک ئەنقەرە "هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز" بەرامبەر بە یەپەگە بدات و ئەنجامیشی نەداوە.

سەرۆکی نوێی سووریا لەبڕی زمانێکی ڕووبەڕووبوونەوە، سەرنجی لایەنەکان بۆ دامەزراندنی وەزارەتی بەرگریی و هێزی ئەو وڵاتە ڕادەکێشێت و داواشدەکات هەموو گروپەکانی سووریا دەبێت بەشداربن لە پرۆسەری دامەزراندنی سووریا و هەڵوێستی ئەرێنیشیان هەبێت، هەروەها لەرێگەی ئەو لێدوانانەوە دەیەوێت پێش ئەوەی دەست بۆ دەستورێکی نوێ و دامەزراندنی سیاسەتێکی نوێ لەسووریا ببات گروپە چەکدارەکان تەسفییە بکات.

راگەیاندنی دەستبەرداری چەک لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان وەک ئاماژەیەکی کۆنکرێتی سەیر دەکرێت، ئەو هێلە سەرەکییەی کە بەکاردەهێنرێت لەڕووی چارەسەرکردنی کێشەکان لەئێستادا تەنیا پەیوەندی نێوان دیمەشق و سەرکردایەتی یەپەگەیە، هیچ زانیارییەک نییە کە ئایا لایەنەکان لەسەر چ جۆرە پیلانێک و فۆرمێک گفتوگۆ دەکەن.

ئەمەش وەک گریمانە ئەگەر سەیر بکەین پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن کە سەرنجێکی زۆری لەسەرە، بەڵام هیچ گرینگییەکی نییە، چونکە ئەوەی گرینگە دەسەڵاتی نوێی ئەمریکا کە بڕیارە لە (20)ـی مانگی  ساڵی نوێ دەست بەکارەکانی بکات. 

ئەنقەرەش ئەمەی ناشارێتەوە کە هیوایەکی هەیە لەگەڵ ئیدارەی دووەمی ترەمپ دەستبکات بە جێبەجێکردنی هەڵوێستی جیاواز لە سووریا.

ئایا تورکیا ئۆپراسیۆنەکی نوێ دەستپێدەکات؟ 

پەیامە توندەکانی ئەنقەرە لەدوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەهێزتر و خێراتر بوو بۆ سەر یەپەگە، چونکە تورکیا گۆرانکارییەکانی بارودۆخی سووریا و هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا وەک هۆکارێکی گرینگ دەبینێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی لە (23) مانگ رایگەیاند، "پێدەچێت یەپەگە لە کۆتایی رێگاکەی بێت، یان خۆیان هەڵدەوەشێننەوە یان تەسفییەیان دەکەین."

جگە لەمەش ئەردۆغان گوتی، "وڵاتانی ڕۆژئاوا هێواش هێواش پشتیوانییەکانیان کەم بۆتەوە بۆ یەپەگە." 

هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشنیاری ئەوەی کرد، پێویستە ئەو گروپانەی سووریا بەجێبهێڵن و چەکەکانیان دابنێن، لەدوای ئەم هەنگاوانەش ئەنقەرە پێویستناکات لەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ ئەنجام بدات و دەستوەردان لە نێو خاکی سووریا بکات، چونکە ئیدارەیەکی نوێ لە دیمەشق هەیە و هیچ هۆکارێک نییە تورکیا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات."

ئەمەریکا بەردەوام لەگەڵ ئەنقەرە و شام لەسەر هێڵە

هەرچەندە ئەمەریکا بەردەوامە لە پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی لەگەڵ ئەنقەرە و شام، بەڵام لەلایەکی تر لە ساڵی (2015)ەوە تاوەکو ئێستا هاوپەیمانە لەگەڵ یەپەگە و لە ساڵی (2017)ەوەش هاوکاری سەربازی ئەو هێزە دەکات، لەهەمانکاتیشدا لەناوچەکە نمایشی سەربازییەکانی زیاتر کردووە.

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکەم بەرپرسی ئەمەریکا بوو لەدوای نەمانی ئەسەد سەردانی دیمەشقی کرد.

سەبارەت بە کۆبوونەوە دیپلۆماسیەکەی ئەمەریکا و شام ئاماژە بەوەکرا، لە دیدارەکە باسیان لە پرسی یەپەگە و داهاتووی سووریا و لابردنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر سووریا تاوتوێ کراوە.

لەدوای سەردانەکە لیف سەبارەت بەداهاتووی هەسەدە رایگەیاند، "بەشێوەیەکی ئەرێنی هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەک رێک بخەین لەنێوان دەسەڵاتدارانی تورکیا و هەسەدە، پێشم وایە لە ناوچەکانی کۆبانی و دەورووبەری ئاگربەستێک رابگەێندرێت و پێشم باشە لەو بەشانە دەسەڵاتی هەسەدە بگوازرێتەوە." ئەم لێدوانەش لەدوای پێشنیارەکەی مەزلوم عەبدی بوو.

ئەمەریکا چالاکی و ژمارەی هێزەکانی لە سووریا زیادکردووە

لەگەڵ ئەوەی لە گۆرەپانەکە ئەمەریکا هەوڵە دیپلۆماسیەکانی فراوانترکردووە، سەرنجی زیادکردنی هێزەکانیشی بەلای خۆوە ڕاکێشاوە، لەم کۆتاییانەش ئاشکرابووە لە (900) سەربازیان لە سووریا هەیە و سەر بە فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکان.

لە (19)ـی کانوونی دووەم پێنتاگۆ رایگەیاند، کە ژمارەی سەربازەکانیان بۆ (2000) سەرباز زیاد کردووە لەم کۆتاییانە  بەهۆی دواین پێشهاتەکانی سووریا و لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لەم ناوچانە.

لە (8)ـی کانوونی دووەمەوە هێرشەکانی سێنتکۆم لەزیاد بوندایە لە دژی داعش، لێرەدا سیاسەتی ئەمەریکا دەیەوێت ئەمە پیشانبدا کە هەڕەشەکانی داعش بەردەوامە و نابێت هێرشەکانیان بوەستێنن، هەروەها جگە لە ئەمریکا بەهەمان شێوە بەریتانیا و ئەلمانیا و فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپاش بەردەوامن لەوەی سەنج بخەنە سەر ئەوەی کە هێشتا هەڕەشەکانی داعش بوونی هەیە بەتایبەت لە سووریا.

هەرچەندە تورکیا هەڕەشە لە یەپەگە دەکات، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ تورکیا باسیان لە قۆناغەکانی داهاتووی شەڕی داعش کردووە لەسەر ئاستی سەربازی و حکوومەت، بەڵام ئاشکراش بووە کۆدەنگییەکی جدی نییە لە هەنگاوێکی کۆنکرێتی لەسەر ئەو بابەتە نەنراوە.

بارودۆخی سووریا بە كوێ گەیشتووە؟

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی ئەسەد یەپەگە پەیوەندی بە هەسەدەوە کردووە، وە هەروەها راشیگەیاند کە ئاڵای نوێی سووریایان لەلا پەسەندە و لەناچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان هەڵیان کردووە، بەڵام بەردەوامیشە لەشەڕکردن دژی ئەوگروپانەی کە تورکیا پشتیوانیان دەکات.

لەئەنجامی دانوستاندنەکان یەپەگە رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە تەل ریڤات و مەنبج و ڕۆژهەڵاتی فورات بکشێننەوە، هەرچەندە ئاگربەست لەم ناوچانە راگەێندراوە بەڵام پێکدادانەکان بەردەوامە لە نێوان یەپەگە و ئەو گروپانەی سەر بە تورکیا، هەردووڵاش لە ناوچەکانی قەرەکۆچاک پێگەی خۆیان پاراستووە بۆ مانەوەیان لە ئەگەری هەر بارودۆخێکی نوێ بۆ سەریان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین