گوتەبێژی پێنتاگۆ: ڕێگەنادەین یەپەگە هەڵبوەشێتەوە و سووریا جێناهێڵین
نوچە نێت
ئیدارەی ئەمەریکا بە هەموو توانایەوە رێگرە لە هەنگاوەکانی تورکیا لە دژی یەپەگە لە سووریا، گوتەبێژی پێنتاگۆ ڕایگەیاند، "ئەمەریکا هیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ ئەوەی سووریا جێبێڵت، ڕێگە نادەین یەپەگە هەڵبوەشێتەوە."
ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، ژەنەڕاڵ پاتریک ڕایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆ سەبارەت بە کشانەوەی وڵاتەکەیان لە سووریا بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێمە سووریایەکی یەکگرتوو و دابەشنەکراومان دەوێت، هیچ بەرنامەیەکمان نییە سووریا بەجێبهێڵین، رێگەش نادەین یەپەگە هەڵبوەشێتەوە."
ڕایدەر ئاماژەی بەوەشدا، "ژمارەی سەربازەکانمان لە سووریا بۆ دوو هەزار سەرباز زیاد کردووە و پێش رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد (900) سەربازمان گواستۆتەوە بۆ ئەو وڵاتە، تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کۆتایی هێنانی مەترسیەکانی داعش."
ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی ویستی هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە و بەو هۆیەشەوە رەخنەیەکی زۆری ئاراستەکرا، بەڵام ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانەکەیدا گوتی، "لەبەرامبەر بڕیاری کشانەوەی هێزەکانمان رەخنەیەکی زۆرم لێگیرا، چی ڕوویدا؟ هیچ شتێک رووینەدا."
هەفتەی ڕابردوو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ڕێکخراوەکانی یەپەگە و پەکەکە رایگەیاند، "یان هەڵدەوەشێنەوە، یان لەناو دەچن."، وتەپێژی پێنتاگۆ جەختی لەوەشکردووە، "داهاتووی سووریا نابێت پارچە پارچەبێت و پێویستە لەمەو بەدوا سووریایەکی یەکگرتوو بێت."
لەو کۆنگرەیەدا ڕۆژنامەنووسێکی حووریەتی تورکیا پرسیارێکی ئاراستەکرد، ئایا ئەو رێکخراوەی ئێوە پرچەکتان کردووە هەڵدەوەشێتەوە؟، لەوەڵامدا گوتی، "تاوەکو ئێستا هیچ ئەرکێکی ئاراستەکراو یان گۆرانکارییەکی نوێ نییە لەو چوارچێوەیەی کەتۆ باسی لێوەدەکەی."
ئیدارەی واشنتۆن بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە، نایەوێت تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆسەر یەپەگە و پەکەکە لە سووریا ئەنجام بدات، چەند رۆژێکە بەرپرسانی کۆشکی سپی راستەوخۆ و نا راستەوخۆ دژی هەر هێرشێکی نوێی تورکیان لە سووریا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پێنتاگۆ دەڵێن، "نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لە سووریا ببینین."، هەروەها زۆرێک لە سیناتۆرەکانی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ بۆ سەر تورکیا دەکەن و دەڵێن، ئابووری وڵاتەکە لەناودەبەین لەهەر هێرشێک بۆ سەر سووریا.
دوێنێ شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی دیمەشقیان کرد و یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەیئەی تەحریر شام ئەنجامدا، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوە بوو لەگەڵ ئەو رێکخراوە کە لە ڕابردوو وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی دەیناساند.
کۆبوونەوەکە پێکهاتبوو لە باربارا لیف، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی هەیئەی تەحریر شام، سەبارەت کۆبوونەوە، سەرچاوەیەکی سووری رایگەیاند، "هیوامان وایە کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی باشی هەبێت."
لەدوای کۆبوونەوەکە باربارالیف رایگەیاند، "ئەو پاداشتە (10) ملیۆنەی کە ئەمریکا رایگەیاندبوو بۆ دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع هەڵگیرا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment