چین پشکەکانی ئارامکۆ دەکڕێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

ناوەندی ڕۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا، هەوڵەکانی وڵاتی (چین)ـی بۆ کڕینی ڕێژەی ٪1 پشکەکانی کۆمپانیایی ئارامکۆی سعودیەی  بڵاوکردەوە. ئەم ڕاپۆرتەی ڕۆیتەرز لە کاتێکدایە، دوێنێ شازادەی جێنشینی سعودیە، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند" سعودیە لە هەوڵی ودانووستانی بەردەوامدایە بۆ فرۆشتنی ڕێژەی ٪1 پشکەکانی بە کۆمپانییەکی نەوتی جیهانی، لە داهاتوودا ڕێژەی فرۆشتنی پشکەکانی ئارامکۆ بۆ وەبەرهێنرە بیانییەکان زیاتر دەبن"

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، سعودیە لە دوای  ڕووداوەکانی ساڵی 2017، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ فرۆشتنی پشکی کۆمپانیاییەکانی بە وڵاتی چین، بۆ ئەو مەبەستە دەستە وەبەرهێنانی چین باشترین بژاردەی حکوومەتی ریازە.

قەیرانە بەردەوامەکانی نرخی نەوت، فاکتەری سەرەکیبوون لەبەردەم دەستەڵاتدارانی سعودیە بۆ فرۆشتنی پشکەکانی ئارامکۆ، دوای ساڵی 2019، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی ئارامکۆ لە 25.4 ملیار بۆ زیاتر لە 29.7 ملیار دۆلار.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین