سعودیە پێشوازی لە هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سعودیە پێشوازی لە پلانی کەنەدا، پەرتوگال و ماڵتا دەکات بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی (2025) ڕابگەیێندرێت و هانی وڵاتانی دیکەشی دا هەمان هەنگاو بنێن.

ڕۆژی پێنجشەممە (31/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (عەڕەبیە) وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سعودیە ستایشی ئەو بڕیارانە دەکات کە ڕێگە خۆشکەرن و چارەسەری دوو دەوڵەت بەهێز دەکەن و جەخت لەسەر کۆدەنگی نێودەوڵەتی دەکاتەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ئەو ئاڵەنگارییانەی ڕووبەڕووی هاووڵاتیانی فەلەستین دەبنەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، سعودیە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی پورتوگالیش کرد کە بیر لە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین دەکاتەوە و داوای لە هاوبەشە جیهانییەکان کرد هەنگاوی هاوشێوە بنێن بۆ یارمەتیدان لە گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و گشتگیر. ئەمەش دوای ئەوەی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی پورتوگال لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "پورتوگال بیر لە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین دەکاتەوە، وەک بەشێک لە ڕێوشوێنەکان کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی (2025) لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.

ئەم پێشوازییەی سعودیە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و ماڵتا ڕایانگەیاند، "پلانیان هەیە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەلەستین دابنێن".

جێگەی ئامەژە پێدانە، هەفتەی ڕابردوو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا سەبارەت بە نیازی فەڕەنسا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین هەمان بڕیاری ڕاگەیاند. ئەم هەفتەیەش بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئیسرائیل ڕێوشوێنی تایبەت بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی غەزە جێبەجێ بکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین