ئێران پشتیوانی لە ئاگربەستى یەمەن دەکات ئێران

نوچه‌نێت

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ گوتەبێژی حوسییەکانی یەمەن لە عەمان دیداری کردووە و جەختی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی لەو وڵاتە دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "وەزارەتی دەرەوەی ئێران" بڵاوی کردووەتەوە، زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ محەمەد عەبدوسەلام، دیپلۆماتکاری باڵای حوسییەکان دیداری کردووە.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەرێ وەزارەتی دەرەوەی ئێران، زەریف وێرای دەربڕینی نیگەرانی و پەژارەی خۆی لە شەڕی شه‌ش ساڵەی یەمەن، داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتەی کردووە.

لە بەرانبەردا. محەمەد عەبدوسەلام نوێنەری حوسییەکان، سوپاسی پشتیوانی و پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە گەلی یەمەن کردووە.

زەریف لەو دیدارەدا ڕایگەیاندووە تاقە چارەسەری قەیرانی یەمەن ڕێگاچارەی سیاسییە و ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی پشتیوانی لە جێگیربوونی ئاگربەست و گفتوگۆی لایەنەکان لە یەمەن دەکات.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین