نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا؛ چارەسەرکردنى کێشەکان کلیلى سەقامیگرى و ئارامى عێراقە
نوچەنێت:
لە (10 تا 12) نیسانى (2021) سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانێکى سێ ڕۆژەى گرنگى بۆ بەغدا ئەنجامدا، نێچیرڤان بارزانى بە جیا لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى عێراق دا، پەیوەندى و هاریکارى و هەماهەنگى نێوان دامەزراوەکانى حکوومەتى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوور و هاریکارى هەردوولا بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شنگال تاتوێ کران، مستەفا کازمى هیواى خواست یاساى بودجە بە وردى جێبەجێ بکرێ و لەسەر بنەماى دادگەرى لە دابەشکردنى سامانەکاندان پابەندى پێوە بکرێ،کازمى دوپاتى کردەوە کە چەندبارە بوونەوەى سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى بۆ هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا، کۆمەڵێک پەیامى دروست بۆ تەواوى عێراقییەکان دەنێرێت و دەبێتە هۆى بونیادنانى متمانە و نیشاندانى نیازپاکى.
هاوکات کازمى ئاماژەى بە سەردانى هاتووى بۆ هەرێمى کوردستان کرد، لەلاى خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانى وێڕاى جەختکردنەوە لە پەێرەوکردنى دانایى لە چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکان، هەروەها ستایشى تێپەڕاندنى بودجەى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کرد و جەختى لەوە کردەوەکە چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى هەولێر و بەغدا ڕیگە بۆ سەقامگیرى زیاتر و پێشکەوتنى عێراق خۆش دەکات، هەردوولا هیوایان خواست پەسندکردنى بودجەى عێراق سەرەتایەک بێت بۆ چارەسەکردنى کێشەکانى هەولێر ــ بەغدا جێبەجێ بکرێت، هەروەها چارەسەرکردمى کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵە حکوومەتى عێراقى فیدراڵ بەکلیلى ئارامى و سەقامگیرى لە قەڵەم دا.
لەمیانەى کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى عێراق دا ئەوە دوپاتکرایەوە، کە پێویستە زەمینەى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بڕەخسێندرێ و گوزارشتى ڕاستەقینەى لە ئیرادەى دەنگدەدەران بێت، لە پێناو تێپەڕاندنى قەیران و ناکۆکییەکانىئێستا و زامنکردنى سەقامگیرى و ئارامى لە داهاتوودا، هەروەها لە کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و محمد حەلبووسى دا سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق جەخ لەسەر گرنگى و بەردەوامى گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردمى کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێى دەستوور و جێەجێکردنى بەندەکانى یاساى بودجەى فیدراڵى و گرنگى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا و ڕەخساندنى کەشێکى لەبەر بۆ ئەنجامدانى کرایەوە.
لە وێستگەیەکى دیکەى بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ فائق زێدان سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق و ژمارەیەک لە دادوەران و سەرۆکى دادگاکان کۆبۆوە، هەردوولا کۆکبوون لەوە کە گرنگە کار و بڕیارەکانى ئەنجوومەمى باڵاى دادوەرى عێراق و یەکلاییکردنەوەى کێشەکان ڕەنگدانەوەى سیستەمێکى تۆکمەى دادگەر بێت و بڕوا و متمانەى تەواوى پێکهاتەکانى عێراق بە هێزتر بکات و هەمووان لەم بارەیەوە هەست بە دڵنیایی بکەن.
هەر لە بەغدا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئەبو فەیث، ئەمنیدارى گشتى کۆمکارى وڵاتانى عەرەبى کۆبوویەوە، هەردوولا کۆک بوون کە چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر ــ بەغدا ئارامى و سەقامیگرى بۆ عێراق دابین دەکات، ئەحمەد ئەبو فەیث، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سەردانى بارەگاى کۆمکارى عەرەبى لە قاهیرە بانگهێشتکرد، نێچیرڤان بارزانى ڕاگەیاند ئیرادەى چارەسەرمان لەسەر بنەماى دەستوور هەیە و دەبێ هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێت تاوەکو سەقامگیرى لە عێراق بێتەئاراوە.
هەر لە میانى سەردانەکەییدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبۆوە، نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگى یارمەتیدەرى ڕۆڵى تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کردەوە کە لەنێوان هەموو هێزە لایەنەکاندا لەگەڵ گفتوگۆدایە و دەخوازێ لە چوارچێوەى ئەرکى خۆیدا لە عێراق هاوکارى بکات بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان.
هەر لە چوارچێوەى سەردانەکەییدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەى پارت و لایەنە عێراقییەکان لە شیعە و سوننە کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەکاندا ڕاشکاوانە و بە کراوەیى دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئەمنى عێراق و تحدییەکان و پەیوەندییەکان هەولێر ــ بەغدا گفتوگۆى نێوانیان بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکان و هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق تاتوێکران، نێچیرڤان بارزانى ڕاگەیاند دەبێ هەموومان بە ڕوانینێکى تازەى هاوبەشەوە بۆ داهاتووە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لاپەڕەیەکى تازە هەڵبدەینەوە و سوود لە ئەزموون و هەڵەکانى ڕابردوو وەربگرین، جەختى لەوەش کردەوە، چارەسەرکردنى کێشەکانى هەرێمى هەرێم لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵ کلیلى سەقامیگرى و داهاتوویەکى باشترە بۆ تەواوى عێراق، هەروەها ئاماژەى بەوەش کرد دەبێ هەمووان لە عێراق پێکەوە بگەینە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئایندەیەى باشتر و چارەسەرکردنى کێشەکان، لەلایەن عێراقییەکانیش سوپاس سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان بۆ بەغدا کرد و بەدەستپێشخەرى و هەنگاوێکى ئەرێنیان لەقەڵەم دا و هیوایان خواست ببێتە دەرفەتێک بۆ گفتوکۆیەکى جدد لایەنەکان لەسەر کێشە و گرفتەکانى عێراق و هاوکارى و هەماهەنگى نێوانیان و چۆنیەتى چارەسەرکردنیان و قووڵ کردنەوەى هاوبەشى لە نێوان هەموواندا.

هەروەها لەمیانى سەرکرکردنەوەى بارەگاى لقى (5) پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا، کە لە (17)ى ئۆکتەرى (2021) لەلایەن کەسانى تێکدەر و لە یاسادەرچوو سوتێندرا، نێچیرڤان بارزانى لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانییدا ڕاگەیان:
“ئەمڕۆ هاتین بۆ سەردانى لق بۆلاى برادەران، تاکیدمان لەسەر پشتگیرى خۆمان کردەوە بۆیان، ئەوەى لەدەستمان بێ بۆ پشتگیریان دەکەین، وە هیوادارین قانون ڕێى خۆى وەربگرێ، بەوەى کە ئەوان شکایەتیان کرووە، هیوادارین یاسا سەروەر بێت وە ئەو کەسانەى بوون بە سەبەبى ئەوەى ئەم بارەگایە بسوتێندرێ، بدرێنە دادگا و یاسا سەروەر بێت لەوەى چە بڕیارێک دەدات."
لە بارەى ئەو زنجیرە کۆبوونەوەى ئەنجام دا، نێچیرڤان بارزانى گوتى، “خودى سەردانە بۆ بەغدا و دانیشتن لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا، هەنگاوێکى زۆر باشە، پێموایە ئەم تەواصلە پێویستە بەردەوام بێ، ئێمە دواى پەسندکردنى یاساى بودجە بە پێویستمان زانى ئەم سەردانە بکەین بۆ بەغدا، سوپاسى کوتلەکان بکەین لە نزیکەوە وە هەوڵیش بدەین لەمەودا، چونکن کێشەى هەرێم لەگەڵ بەغدا تەنها پەیوەندى بە بودجەوە نییە، بەڵکو مەسەلەى ماددەى (140)ى کەرکووکە، مەسەلەى شنگالە، شوێنەکانى ترە.”
هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەوەى کە موهیمە ئێمە دەبى پێکەوە چارەسەر دابنێین بۆ هەموو ئەو کیشانەى ئەمڕۆ لە نێوان هەرێمى کورستان و بەغدا دا، لە نەتیجە پێمانوایە بە هۆى حەلکردنى ئەو کێشانەوە عێراق بەرەو سەقامگیرى سیاسى زیاتر دەڕوات، بەرەو سەقامگیرى زیاترى ئەمنى دەڕوات وە هەر پێشکەوتنێک لەو بارەیەوە لە بەرژەوەندى کوردستانەو لە بەرژەوەندى هەموو عێراقە بە شێوەیەکى گشتى. "
سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا بەسەردانێکى گرنگ و پڕ بایەخ وەسف دەکرێت، سەردانێک هەم دڵنیایى هەم گەشبینییەک دەداتە داهاتووى هەولێر و بەغدا.
س: کوردستانtv
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment