سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە پاپاى نوێ دەکات کوردستانی

نوچە نێت

دواى هەڵبژاردنى وەک پاپا نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا دەڵیت، بەناوی هەرێمی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆبەرت پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان دەکات.

ئێوارەى ئەمرۆ پێنجشەممە (هەشنى ئایار/2025) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "بەناوی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی. "

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "کاریگەربووم بە پەیامی پیرۆزی، ئاشتی، بەسۆز و دادپەروەرییەکەیم."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات، "هەرێمی کوردستان بە جیدی پابەندە بە پێکەوژەیان و گونجانی نێوان ئایینەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین