یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی لە واشنتن بەڕێوە دەچێت
نوچەنێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (2026/2/19) ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئامادەكاریی بۆ كۆبوونەوی ئاشتی لە غەزە دەكات، كە بڕیاری نوێنەرانی زیاتر لە (45) وڵات بەشداری لەو كۆبوونەوە بكەن، بڕیارە لەو كۆبوونەوە ترەمپ وتارێك لەبەردەم بەشداربووان لە پەیمانگەی دۆناڵد جیە ــ ترامپ بۆ ئاشتی پێشكەش بكات، كە بارەگایەكەی لە واشنتنە بەم دوایە بەناوی ترەمپ كراوە، لەو وتەیە رایدەگەیێنێت كە وڵاتانی بەشدار پێنج ملیار دۆلاریان بۆ سندووقی ئاوەدانكردنەوەی غەزە كۆكردۆتەوە، چاوەڕوان دەكرێت بڕی یەكەمی ئەو سندوقە بێت، بەڵام ئاوەدانكردنەوەی غەزە پێویستی بە چەندین ملیاری دیكەیە، بەرپرسێكی ئەمەریكیش بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت بڕی زیاتر لە ملیارێك دۆلار لەو پارەیە ئیمارات و كوێت دابیان كردبێت.
ئەنجوومەنی ئاشتی گفتوگۆی زۆری بەدوای خۆیەوە هێنا، ئیسرائیل لەو ئەنجوومەنەیە، بەڵام هیچ نوێنەرێكی فەڵەستینییەكانی تێدا نییە، بەرپرسانی باڵای ئەمەریكی دەشڵێن، ترەمپ پلانی ئامادەكاری وڵاتان رادەگەیێنێت بۆ رەوانەكردنی هەزاران سەرباز لە هێزی نێودەوڵەتی بۆ بەرقاركردنی سەقامگیری بە ئامانجی پارێزگاری لە ئاشتی غەزە.
كاریدنال پیترۆ بارۆلین، ئەمینداری دەسەڵاتی باڵای كاسۆلیكی رایگەیاند بەناوی پاپا لیۆی چواردەهەم رایگەیاند، ئەو بانگەوازە قبووڵ ناكەن، ئەست بە سەرسوڕمانی دەكەن بەرانبەر هەندێك خاڵی ئەو پلانە، پرسە یەكلاكەرەكان پێویستیان بە چارەسەرە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، بەشداری دانیشتەكانی ئەو ئەنجوومەنە ناكەن، كە ترەمپ پێكهێناوە، پێویستە ئەو پرسە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان جێبهێڵن بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ قەیرانەكان بكات، یەكێك لە مەترسییەكانیش ئەوەیە پێویستە ئەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بێت، بەتایبەتیش نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەی ببات، هەر ئەوە خاڵانەشە ئێمە لەسەری سوورین.
سەبارەت بەو لێدوانانەی ڤاتیكان رۆلین لیڤیت، گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، پێموانییە كە دەبێت ئاشتی خاوەن مۆركی حزبی یا سیاسی بێت یان جێگەی مشتومڕ بێت، ئیدارەی ترەمپ دەخوازێت هەموو ئەو وڵاتانەی بانگهێشت كراون بۆ ئەو ئەنجوومەنە بەشداری بكەن، چونكە ئەنجوومەنەكە سەرپەرشتی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەیەك دەكات كە تووشی توندوتیژی و خوێنڕشتن و هەژاری بووە بووە بۆ ماوەیەكی درێژ.
كارۆلین لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو رێكخراوە خاوەن شەرعیەتە، دەیان وڵاتی تێدا ئەندامە لە هەموو جیهان، ئەو بڕیارەی ئیتاڵیاش مایەی نیگەرانییە.
جگە لەوەش باس لەوە دەكرێت، كە ئیتاڵیا تەنیا وڵات نییە، ئەو بانگهێشتە رەت دەكاتەوە، بەڵكوو هەریەك لە بەریتانیا و فەرەنسا و نەرویج واژۆیان لەسەر هیچ بانگهێشتێك نەكردووە.
سەبارەت بەو ئەنجوومەنە، دیلپۆماتكار و بەرپرسان و سەركردە جیهانییەكانیان ترسیان لە فراوانبوونی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی ئیدارەكە و سەرۆكایەتی ترەمپ بۆ ماوەیەكی نادیار هەیە، كە ئەگەری هەیە زیان بە كاری نەتەوە یەكگرتووەكان بگەینێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment