كۆشكی سپی رەخنە لە لێدوانەكانی ڤاتیكان دەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

پاپا لیۆی، پاپای نوێی ڤاتیكان رایگەیاند، دژی لەباربردنی منداڵم، بەڵام پاڵپشتی سزای لە سێدارەدان دەكەم، هەروەها ئەوانەی پاڵپشتی مامەڵەی نا مرۆڤانە لەگەڵ پەنابەران دەكەن، ئەوانە پاڵپشتی ژیان ناكەن، كارۆلێن لیڤیت، گۆتەبێژی رۆژنامەوانی كۆشكی سپی رەخنەی لەو قسانەی پاپای ڤاتیكان گرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/10/2) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردووە، گوتەبێژی كۆشكی سپی لە وەڵامی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ بە زۆرترین رێگەی مرۆیی هەوڵی پارێزگاریی لە یاساكان دەدات، ئێمە لەبری گەلەكەمان كە لێرە دەژین، ئەو كارە دەكەین.

لیڤیت جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، رەتی دەكەینەوە لە ئەمەریكا لە سایەی ئیدارەی مامەڵەی نا مرۆیی لەگەڵ پەنابەرانی نایاسایی لەگەڵ پەنابەران كرابێت، پاشان رەخنەی لە سیاسەتەكانی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لەسەر پرسی كۆچ گرت و تیشكی خستە سەر ئەو توندوتیژیانەی كە پەنابەرانی نا یاسایی كردوویانە.

ساڵی رابردووش جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا كە كاسۆلیكێكی توندڕەوی دیكەیە لەسەر سیاسەتەكانی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە كۆچی ناسایی كەوتە ململانێی توند لەگەڵ پاپا فرانسس، پاپای كۆچكردوو.

لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ خولی دووەم هەڵمەتێكی فراوان لەسەر سنوورەكان دژ بە پەنابەران دەستی پێكرد، بریكارەكانی كۆچی فیدراڵی بۆ جێبەجێكردنی هەڵكوتانە سەریان لە بازنەیەكی فراوان رەوانەی سەر ئەو سنوورانە كرد، راگەیاندنەكان لە هەموو ئەمەریكا بە فراوانی رووماڵیان كرد.

دواتریش ڤانس داواكاری دیموكراتەكانی بۆ نوێكردنی هاوكاری بیمەی تەندروستی پیشەیی رەتكردەوە، پەنابەران بەرپرسیان لە ماوەی چواڕوانیان لەبەردەم ژوورەكانی فریاگوزاریی خێرا، گوتیشی، زۆرجار ئەو كەسەی لە بەردەم ژووری فریاگوزاری خێرا چاوەڕوانە كۆچەبەرێكی نایاساییە، زمانی ئینگلیزی بە باشی نازانێت، بۆ ئەوانە لە نەخۆشخانەكان سوود لەو بیمەیە وەربگرن، كە هاووڵاتیانی ئەمەریكا تێچووكەی دابین دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین