پاپای نوێی ڤاتیكان: ژیری دەستكرد هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەكات
نوچە نێت
ئەمرۆ یەكشەممە (11/ نیسان/ 2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی كردەوە، پاپا لیۆی چواردەهەم لە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ كاردیناڵەكان گوتی، هەڵبژاردنی ناسناوی لیۆن بۆ درێژەدانە بە رێبازی ییۆنی سێزدەهەم، كە باسی لە پرسی كۆمەڵایەتی لە میانەی شۆڕشی یەكەمی پیشەسازی كردووە.
لیۆی سێزدەهەم فەرمانڕەوایی كەنیسەی كاسۆلیكی رۆمانی كردووە لە (1878) تاوەكوو كۆچیدوایی لە (1903) وەك باس دەكرێت كە پاپای رێنماییە كۆمەڵایەتییەكانی كاسۆلیكی بووە، نامەیەكی كراوەی بەناوبانگی هەیە بۆ هەموو كاسۆلیكەكان لە (1891) بەناوی (گۆڕانكاری شۆڕشگێڕی) كە تێێدا بیری لەو وێرانكاریە كردووە كە شۆڕشی پیشەسازیی لە ژیانی كرێكاران درووستی كردووە.
رۆژی شەممە پاپا لیۆ كە بە زمانی ئیتاڵی قسەی كرد گوتی، سەردەمی ئێمە كەنیسە خەزێنەی رێنامییە كۆمەڵایەتییەكانی پێشەكەش بە هەموو لایەك كردووە، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەی شۆڕشێكی دیكەی پیشەسازیی و پێشكەوتنەكانە لە بواری ژیری دەستكرد كە بۆتە ئاڵەنگەری لەبەردەم بەرگریكردن لە رێزی مرۆڤایەتی.
پاپا كە عەبایەكی سپی پۆشیوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ هێزی كاردیناڵەكان لە سەركردایەتیكردنی خستە بەرنامەی چاكسازییانەی كە پاپا فرانسیس و میراتەكەی لە دادپەوەری كۆمەڵایەتی.
رۆژی پێنجشەممە پاپا رۆبەرت بریڤۆست، وەك پاپای كەنیسەی كاسۆلیكی هەڵبژێردرا، بەوەش بووە یەكەم پاپا لە دایكبووی ئەمەریكا بێت پاپا، كە بووە مایەی سەرسامی ژماریەكی زۆر لە ساسۆلیكەكان لە هەردوو ئەمەریكای باكوور و باشوور.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment