ڕووسیا هێرشێكی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی كردەسەر ئۆکراینا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسانیی ئۆکراینا دەڵێن گەورەترین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ڕووسیاوە کرایە سەر ئۆکراینا لە سەرەتای جەنگەوە هێرشی لەو شێوەیە ئەنجام نەدراوە.

ڕۆژی یەکشەممە (18/ئایار/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی ئۆکراینا دەڵێت ڕووسیا (273) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی ناوچەی کیێڤ و ناوچەکانی دنیپرۆپێترۆفسک و دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کردووە.

بەگوێرەی داتاکانی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، ئەمە گەورەترین هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا بووە بۆ سەر ئۆکراینا لە (2022)وەوە. 

بە گوێرەی زانیارییەکان هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا لە شەوی یەکشەممە ژنێکی تەمەن (28) ساڵان گیانی لەدەستدا و بەلایەنی کەمەوە سێ هاووڵاتی دیکەش بریندار بووم کە منداڵێکی تەمەن (4) ساڵانیان تێدایە.

میکۆلا کڵاشنیک، پارێزگاری کیێڤ لە تیلیگرامەوە ڕایگەیاند، "بەداخەوە لە ئەنجامی هێرشی دوژمن لە ناوچەی ئۆبوخیڤ ژنێک بەهۆی برینە سەختەکانییەوە گیانی لەدەستدا".

کیێڤ و ناوچەکانی دەوروبەری و بەشی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا بۆ ماوەی (9) کاتژمێر لەسەر یەک لە شەودا لە ژێر هۆشداری هێرشکردندا بوو و هێزەکانی بەرگری ئاسمانی لە هەوڵی بەردەوامدابوون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان.

شایاتحاڵان دووپاتی دەکەنەوە، شەوێکی سەختیان تێپەڕاندووە، ڕووسەکان هەمیشە شەڕ و هێرشیان بەکارهێناوە بۆ ترساندنی هەمووان لە دانوستانەکاندا."

ئەگەرچی هەریەک لە ڕووسیا و ئۆکراینا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان هاووڵاتیانی سڤیل لە جەنگەکەدا ناکەنە ئامانج، بەڵام هەزاران هاووڵاتی لە جەنگەکەدا گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان ئۆکراینییەکانن.

جێگەی ئاماژە پێدانە، بەهۆی ئەم هێرشەوە گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا شکست دەهێنێت و واتای شکاندنی ئاگربەست پیشان دەدرێت، ئەگەرچی دوای کۆبوونەوەیەکی (100) خولەکی لە ئەستەنبوڵ هەردوو وڵات گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی هەزار دیلی جەنگ لە نێوان هەردوولادا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا قسە دەکات. کۆشکی کریملینیش ڕایگەیاند، "لە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆدەبنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین