ئیمامئۆغلۆ: ئەردۆغان رێگری لە درووستكردنی یەكەی نێشتەجێبوون بۆ قوتابیان دەكات
نوچە نێت
ئەمرۆ دووشەممە (19/ ئایار/ 2020) ماڵپەڕی (زەمان) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان فشاری لەسەر گەل زیادكردووە و رێگە نادات شارەوانییەكان شوێنی نیشتەجێبوونی قوتابیان بكەنەزە.
ئیمامئۆغلۆ روو لە ئەردۆغان دەكات و دەڵێت، ئێمە تێگەیشتین كە توانای تۆ وەك پێویست هیچ شتێكت نییە، ئێمە تێگەیشتین تۆ تەنیا خواستی كورسیت هەیە، ئێمە تێگەیشتن تۆ مامەڵە بە پارەی قۆرغكاران دەكەیت، ئەوە روونە، بەڵام تێنەگەیشتین تۆ بۆچی هەوڵ دەدەیت بەربەست لەبەردەم كاری خێر درووست بكەیت، ئایا تۆ هیچ سۆزێكت بۆ گەلی توركی نییە؟.
سەرۆكی زیندانیكراوی ئیستەنبۆڵ ئاماژە بەوەش دەكات، كە حكومەتی توركیا پڕۆژە یاسایەكی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی رێگری لە شارەوانییەكان بكات تاوەكوو یەكەی نیشتەجێبوونی قووتابیان درووست بكەن.
سەبارەت بە پڕۆژەی حزبەكەشی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە و دەڵێت، شوێنی نیشتەجێبوون بۆ گەورەترین ژمارەی قوتابیان دەست پێدەكەین، چارەسەر كێشەی نیشتەجبوونی زیادبوونی گەنجان دەكەین، هەموو شارەوانییەكانی شەر بە پارتی گەلی كۆماری كە توانایان هەیە شوێنی نیشتەجێبوونی قوتابیان درووست دەكەن، لەم نزیكانەش دەسەڵات دەگرینە دەست، ئەو كێشەیە لە ریشەوە چارەسەر دەكەین، شوێنی باش و ئارام بە نرخی گونجاو بۆ قوتابیان دابین دەكەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment