داواكاری گشتی ئیستەنبۆڵ دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ سەرۆكی جەهەپە دەكاتەوە
نوچهنێت
بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە نوێنەری داواكاری گشتی دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە دەكرێتەوە، گوتەبێژی ئەو حزبەش رەخنە لە كردنەوەی ئەو دۆسیە دەگرێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە (پێنجی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، بە تۆمەتی هەڕەشە و سوكایەتكردن بە داواكاری گشتی لە ئیستەنبۆڵ دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆكی جەهەپە دەكرێتەوە.
نوێنەری داواكاری گشتی لە ئیستەنبۆڵ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەهۆی لێدوانەكانی سەبارەت بە داواكاری گشتی لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە رەخنگەرتن لە رێكارەكانی داگا دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ سەرۆكی جەهەپە كرایەوە.
لە بەرانبەردا دەینیز یۆجیل، نوێنەری جەهەپە رایگەیاند، هەرگیز تەسلیمی ئەو سیستەمە نابین كە لە دەرەوەی یاسا دروستتان كردووە.
لە مانگی ئاداری ئەم ساڵ دەسەڵاتدارانی توركیا ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شەرەوانی ئیستەنبۆڵیان دەستگیركرد، ئەوەش بووە هۆی خۆپیشاندانی فراوان، بەهۆیەوە دەیان كەس لە ئەندامانی جەهەپە و بەرپرسانی شارەوانی ئیستەنبۆڵ دەستگیركران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment