ئیمارات جۆرێكی نوێی ژیری دەستكردی بڵاوكردەوە
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (21/ئایار/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئیمارات ملیارەها دۆلاری خەرج کرد بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان لە بواری تەکنەلۆجیا و ئامانجیەتی سوود لە پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ ئەمەریکا ببینێت بۆ دەستەبەرکردنی پێشکەوتنی زیاتری تەکنەلۆجی.
هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ژیری دەستکرد لەگەڵ ئیمارات ڕێگەیەک بۆ دەستگەیشتن بە هەندێک هەنگاوی پێشکەوتووی ژیری دەستکرد لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان دروست دەکات.
مۆدێلە نوێیەكەی ژیری دەستكردی ئیمارات كە بە (Falcon Arabic) ناسراوە، لەلایەن ئەنجومەنی توێژینەوەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئەبوزەبی (ATRC) پەرەی پێدراوە، ئامانجی گرتنی تەواوی هەمەچەشنی زمانیی جیهانی عەرەبییە. هەروەها قەبارەکەی لەگەڵ مۆدێلی جیاواز دەگونجێت.
هەروەها ئەنجومەنی توێژینەوەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئەبوزەبی (Falcon H1)ی خستەڕوو کە لە ڕکابەرەکانی Meta و Alibaba باشترە، بە گوێرەی زانیارییەکان، ژیری دەستکرد بابەتێکی سەرەکی بوو لە سەردانەکەی ترەمپ بۆ ئیمارات،.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئیمارات کۆمپانیایەکی نوێی دامەزراند بۆ پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد و ژێرخانی زیرەکی کە ئامانجی پێشکەشکردنی یەکێک لە بەهێزترین مۆدێلەکانی زمانی عەرەبی بوو لە جیهاندا.
ڕۆژی سێشەممە (2025-5-6) مالپەڕی (نوچە نێت) بڵاویکردەوە، ئەگەرچی ئەمەریکا هەمیشە هەوڵی داوە دەست بەسەر تەکنەلۆجیادا بگرێت، بەڵام هەوڵەکانی وڵاتان بەردەوامە لە پێناو پەرەدان بە تەکنەلۆجیا و چۆنیەتی بەرەوپێشچوونیان لەم ڕووەوە، ئیمارات بەرەوپێشچوونی زۆری بە بواری تەکنەلۆجیا داوە.
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە زاری نوێنەرێکی گرووپی (G42) دووپاتی کردەوە، "پابەندن بە فراوانکردنی بازاڕی ئەمەریکا و قەوارەیەکی یاسایی بۆ ئەو ستراتیجیەی دایمەزراندووە، پەرەسەندنەکە پەیوەستە بە سەرپەرشتی کردنی هەوڵەکانی هەمەجۆری ئابووریی ئیمارات".
کلیلی وشەکان:
ئیمارات، تەکنەلۆجیا، ئەمەریکا، ژیری دەستکرد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment