کۆتایی بە کارەكانی ئیلۆن مەسک لە ئیدارەی ترەمپ هات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ملیاردێر ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند، "کۆتایی بە ڕۆڵی هاتووە وەک ڕاوێژکاری فەرمی دۆناڵد ترەمپ، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە ئەرکی دامەزراوەی کارامەیی حکومەتی ئەمەریکا قورس بکات.

ڕۆژی پینجشەممە (29/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری هاوبەشی دامەزراوەی کارامەییی حکومەتی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی کارکردنم وەک کارمەندی تایبەتی حکومەت، دەمەوێت سوپاسگوزاری خۆم دەرببڕم بۆ سەرۆک، دۆناڵد ترەمپ کە ڕێگەی پێدام کار بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان بکەم".

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ڕووی یاساییەوە بڕیار بوو پۆستی مەسک وەک نوێنەری کاتی حکومەت لە (30)ی ئایار بەسەربچێت، بەڵام بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە مەسک شەوی چوارشەممە دەستی بە پرۆسەی دەرچوون کردووە و دەرچوونەکەی وەک بڕیارێکی شەخسی دانا.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوای دووبارە هەڵبژاردەنەوەی بە سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی چوارشەممە (13/11/2024) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "مەسک و راماسوامی لە دەرەوەی حکومەت کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و ڕێنمایی بە کۆشکی سپی، هاوبەشی لەگەڵ ئۆفیسی بەڕێوەبردن و بودجە دەکەن بۆ دروستکردن و بەردەوامی دان بە چاکسازییەکانی حکومەت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین