وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا کوردستانی

نوچە نێت

ئەمشەو دووشەممە (16-6-2025) عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، شەڕی ئێران و ئیسرائیل تاوتوێ كردەوە، هاوكات سەرۆك نێچیرڤان بارزانی داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە و کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کرد، بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری نائارامی لە ناوچەکەدا.

عەباس عێراقچی سوپاسی سەرکۆنەکردنی بەرفراوانی هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران لەلایەن بەرپرسانی سیاسی و زانایان و مەرجەعەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کردووە.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، عەباس عیراقچی جەختی کردووەتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرگریی لە خۆی دەكات دژ بە هێرشەكانی ئیسرائیل و لە ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایشی نیشتمانی و گەلی ئێران بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین