هێرشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆ دووەم هەفتە بەردەوامە
نوچە نێت: تایبەت
ئا: سنوور یاسین
شەڕی ئاسمانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ هەفتەی دووەمی بەردەوامە، بەرپرسانی ئەوروپا هەوڵدەدەن تاران ڕازی بکەن بگەڕێتەوە بۆ دانوستاندنەکان و سەرۆکی ئەمەریکاش دەڵێت لە دوو هەفتەی داهاتوو واشنتۆن بڕیار دەدات ئایا بەشداری هێرشەكانی سەر ئێران دەكات یاخود نا.
ئەمڕۆ (20/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، هەینی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و ڕایگەیاند، "پێویستە دوژمنەکەی لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بوەستێنێت. لە وەڵامدا، ئێران هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردە سەر ئیسرائیل".
بە گوێرەی ئامارەکان بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل (639) لە ئێران لە ئێران گیانیان لەدەستداوە کە بەرپرسانی باڵای سەربازی و زانایانی ئەتۆمییان تێدایە. ئیسرائیل دەڵێت نزیکەی (20) هاووڵاتی سڤیل بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئیسرائیل شوێنە ئەتۆمییەکان و توانای مووشەکی کردۆتە ئامانج و هەوڵی تێکشکاندنی حکومەتی عەلی خامنەیی داوە. دوێنێ پێنجشەممەش ئیسرائیل ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئەنقەست هاووڵاتییانی مەدەنی دەکاتە ئامانج بە بەکارهێنانی چەکی جۆراوجۆر.
دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ پێش کۆبوونەوە هاوبەشەکەیان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دیمەنە ترسناکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەستێنین و ڕێگە لە گرژییەک بگرین کە سوودی بۆ کەس نییە".
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە چاوی بە لامی کەوت و پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیای لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ململانێکە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، "ڕوبیۆ و وەزیرانی دەرەوەی هەموو ئەو وڵاتانە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئێران هەرگیز ناتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات یان بەدەستی بهێنێت".
لامیش دووپاتی کردەوە، "بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێشتا مەترسیدارە و پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەرگا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بکرێتەوە".
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین هەردووکیان ئیدانەی ئیسرائیلیان کرد و هاوڕابوون، "لەسەر ئەوەی کە پێویستە گرژییەکان کەمبکرێتەوە".
سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ناوچەکە لە هەفتەی ڕابردووەوە چەند گفتوگۆیەکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە. کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایشی نەتەوەیی دەکات کە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە بڕیاردانی لە نێوان هەڕەشە کردن لە تاران و هاندانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی ئەتۆمی".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment