خورشید هەركی: بەناوی عەشیرەتی هەركی زۆر سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەكەم کوردستانی

نوچە نێت

خورشید هەركی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی دوێنێی نێوان بەشێك لە عەشیرەتی هەركی و هێزە ئەمنییەكان ڕاگەیاند، "زۆر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دەكەین سوپاس بۆخوا كێشەكەمان كۆتایی هات."

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆی تەممووز/2025) خورشید هەركی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گرژییەكانی دوێنێی گوندی گردە ڕەشە، كە بە هۆی دروستبوونی كێشە لەسەر هەندێ لەگەڵ عەشیرەتی گۆران  ڕایگەیاند، "زۆر سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دەكەین سوپاس بۆخوا كێشەكەمان كۆتایی هات."

زیاتر ڕوونیكردەوە، "لەبری عەشیرەتی هەرکی سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەکەم، پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانە."

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد،"ئەمر ئەمری جەنابی مەسعود بارزانییە بە بڕیار و فەرمانی ئەو رازین ئەوان چی بفەرموون رازین بە بێ دودڵی، ئێمە پێشمەرگەی جەنابی مەسعود بارزانین ,خزمەتكاری ئەوین و لەبۆ ئەوان دەمرین."

خورشید هەركی جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە، "داوای لێبوردن لە نێچیرڤان بارزانی دەكەین ماندوومان كرد."

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە گرژی و ئاڵۆزی نێوان بەشێك لە عەشیرەتی هەركی و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو، كە بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەك و هاووڵاتییەك گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوای ناردنی نوێنەرێكی بۆ لای خەڵكی گوندی گردە ڕەشە، كێشەكە كۆتاییهات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین