سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دۆخی کورد له‌سووریا تاوتوێ ده‌که‌ن کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە، "گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ، پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە."

ئێوار‌ه‌ی ئەمڕۆ سێشەممە (2026/6/16) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووه‌وه‌. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، "دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە، دۆخی كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکگەیشتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و هه‌ماهه‌نگى و هاريكارى له‌گه‌ڵ ديمه‌شق، تاوتوێ کران."

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە هەردوولا جەختیان لە، "گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ، پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پەرەپێدانی هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئارامیدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

جێگەی باسە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای پێکدادانی سەربازی و هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە و حکومەتی سووریا، رۆڵێکی یەکلاییکەرەوە و سەرەکی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و ڕەواندنەوەی مەترسییەکان لەسەر رۆژئاوای کوردستان گێڕا، هاوکات نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەموو هاوکارییەک لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردووەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین