سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14/تەمموز/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ كیڤن لیهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه. "ستایشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نه‌راڵ لیهى كرد به‌تایبه‌تى بۆ پشتگیرى و یارمه‌تیدانى له پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی لە کۆبوونەوەکەدا وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون، دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا، پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جووڵه‌كانى داعش له عێراق و سووریا باسیان لێوە کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دووپات کرایەوە، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كى جددییه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا. له‌مباره‌یه‌وه داكۆكییان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌وتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كان له‌وێ، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى تری جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment