دادگای تورکیا داوایەكی دەم پارتی بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕەتکردەوە تورکیە

نوچە نێت

سەرەرای دەرکردنی بڕیاری ئازادکردن لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و پێشکەشکردنی داواکاری دەم پارتی بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، دادگای بیست و دووی تاوانەکانی ئەنقەرە ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەتکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە (19/تەمووز/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە بەهۆی دۆسیەی کۆبانی دەستگیرکراون. هەرچەندە بۆ جاری سێیەمە دادگای نێوەدەوڵەتی مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەو دەستگیرکردنە پە پێشێلکاری مافی مرۆڤ ناودەبات و داوای ئازادکردنیان دەکات بەڵام حکومەتی تورکیا ڕتیدەکاتەوە.

دەم پارتی هەفتەی رابردوو بۆ ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە داواکاری ئازادکردنیانی پێشکەش بە دادگای تورکیا کرد، بەڵام دوێنێ دادگای بیست و دووی تاوانەکانی ئەنقەرە ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەتکردەوە.

دەم پارتی لە راگەیێندراوێکدا رەخنە لە دادگا دەگرێت و دەڵێت، "دادگای تورکیا بە ئاشکرا تاوانێک بە پێشێڵکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدات، هەروەها ڕوونە ئەوان بە هۆکاری سیاسی دەستگیرکراون."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئازادکردنی دەمیرتاش مەرجێکی بنەرەتییە لە ڕووی یاسا و دادپەروەری، جگە لەمەش مەرجێکە بۆ بنەماکانی پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی مەدەنی."

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە (4)ی تشرینی یەکەمی ساڵی (2016)، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە، بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە و بەهۆی دۆسیەی کۆبانی لەلایەن تورکیا دەستگیرکران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین