چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیە سەڵاحەدین دەمیرتاش  ئازاد بکرێت تورکیە

نوچەنێت

لە هەشتى ئەم مانگە وادەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کۆتایی دێت، بەگوێرەی زانیارییەکان حکومەتی تورکیا تانە لە بریاری دادگا نادات و ڕەنگە دەمیرتاش ڕۆژی چوارشەممە ئازاد بێت

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشی تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (هاڵک) بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەنگۆی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەش ناوە ناوە باسی لێوە دەکرێ، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، ڕەنگە لە (8)ـی ئۆکتۆبەر لەگەڵ کۆتایهاتنی وادەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەمیرتاش ئازاد بکردێت ئەگەر هاتوو حکومەتی تورکیا تاکو ئەو بەروارە هیچ تانەیەک لە بڕیارەکە نەدات.

دەستەی بەرێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی سەبارەت بە ئازاد کردنی دەمیرتاش و ڕووداوەکانی کۆبانی ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێن، "دەبێت بەزووترین کار بڕیاری ئازادکردن بۆ دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و زیندانیانی کۆبانی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی بدرێت."

لە سێی تشرینی یەکەمی (2025)، مەحسونی کارامان، پارێزەری دەمیرتاش ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی تورکیا تانە لە بڕیاری دادگای مافی مڕۆڤ نەدات ئەوە هەشتی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و ئەو کات دادگای تورکیا ناچار دەبێت بڕیار لە ئازادکردنی بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا سەر بە حکومەتی تورکیا، حکومەتی تورکیا نەرمی نواندووە و تانە لە بڕیاری دادگای مافی مڕۆڤ نادات و ڕۆژی چوارشەممە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکرێ.

هەر سەبارەت بەو بایەتە، فەتی یڵدز، جێگری سەرۆکی مەهەپە پێشنیاری نوێ بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دەخاتەڕوو و ڕایگەیاند، "ئاگاداری دۆسیەی دەمیرتاش نیمە، بەڵام بەگوێرەی ماددەی (90)ـی دەستووری تورکیا کە دەبێت دادگای تورکیا پابەندی ڕێكکەوتنە نێودەوڵەتییەکان بێت و لەکاتێکدا ئەو ماددانە لەدەستورداماوە و دەکرێت هەندێک گۆرانکاری تێدا بکرێت و بڕیارەکە پەسەند بکرێ."

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە چواری کانوونی یەکەمی (2016)، دەستگیرکرا و لە ساڵی (2024) لە دۆسیەی کۆبانی بە (42) ساڵ زیندانیکردن سزادرا، هەروەها بەتۆمەتی تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەوڵەت، هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان، تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ و  (47) دۆسیەی دیکە تۆمەتبار کراوە ولە ئێستادا هەشت ساڵە لە زیندانی ئەدیرنە لە زیندانە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین